29/12/2018 10:15 AM

ئەرسیناڵ لەدوا یاری 2018 رووبەرووی لیڤەرپوڵ دەبێتەوە

یانەی ئەرسیناڵ لەدوا یاری خۆیدا لە ساڵی 2018دا یاری لوتكە لەگەڵ یانەی لیڤەرپوڵ ئەنجام دەدات.

ئەرسیناڵ لەسەردەستی ئیمری راهێنەر توانیویەتی لەم وەرزەدا ئاستێكی جێگیری هەبێت و بەردەوام سەركەوتن تۆمار بكات بۆیە لە ئێستادا بە 38 خاڵ پلەی پێنجەمی خولەكەی گرتووە .

لەلایەكی ترەوە یانەی لیڤەرپوڵ بە 51 خاڵ و بە جیاوازی 6 خاڵ لە پێش پلەكانی ترەوەیەو پێشەنگی خولەكەی گرتووە .

یارییەكە كاتژمێر 8:30 خولەك دەبێت لەنێویاریگای ئەنفێڵدی تایبەت بە یانەی لیڤەرپوڵ.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved