5/1/2019 10:29 AM

ده‌تانه‌وێت خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهان بكڕن؟

ئۆتۆمبێلی بڵادساوند SSC كه‌ وه‌ك خێراترین ئۆتۆمبێلی جیهان ده‌ناسرێت به‌ شێوه‌ی ڕه‌سمی و به‌ نرخی 316000 دۆلاری ئه‌مریكی ده‌فرۆشرێت.

خێرایی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ سه‌رنجڕاكێشه‌ 1228 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدایه‌. تیمی به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌یانویست كه‌ ئه‌م خێراییه‌ش تێپه‌ڕێنن به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌یانتوانی پشتیوانی ماددی بۆ پڕۆژه‌كه‌یان په‌یدا بكه‌ن له‌ پڕۆژه‌ی نوێ پاشگه‌زبوونه‌وه‌و ده‌یانه‌وێت ئۆتۆمبێله‌ به‌رهه‌مهاتووه‌كه‌یان بفرۆشن.

داهاتووی پڕۆژه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ئایا كه‌سێك په‌یدا ده‌بێت پاره‌یه‌كی وا زۆر به‌ بڵادساوند بدات یان ئه‌وه‌ی كه‌سێك بۆ پشتیوانی له‌ پڕۆژه‌كه‌ ده‌یه‌وێت بڵادساوند بكڕێت! به‌پێی پلانێك كه‌ بۆ كۆتایی ساڵی 2019 دانراوه‌، بڵادساوند له‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌ریاچه‌ی وشكبووی هاكسین پان له‌ ئه‌فریقای باشوور به‌ خێرایی 1609 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ده‌بڕێت. ئه‌و خێراییه‌ش زۆر له‌ خێرایی ڕۆژئاوابوون له‌وێ زیاتره‌. مه‌كینه‌ی EJ200  له‌ یۆرۆفایتر تایفون كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ئۆتۆمبێله‌یه‌ ئێستا له‌ هه‌ندێك ڕۆكێتدا تاقیكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام زۆرترین خێرایی كه‌ پێی تاقیكراوه‌ته‌وه‌ 320 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا بووه‌. پڕۆژه‌ی بلادساوند بۆ یه‌كه‌مجار له‌ ئۆكتۆبری 2008دا ئاشكراكرا.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌










زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved