16/1/2019 02:51 PM

قەڵەمێکی خۆشڕەوان بۆ ئەدەب و زمانی کوردی

چلەی ماتەمینی زاناو پرۆفیسۆری نێوداری کورد (د. جەمال نەبەز) بەڕێوەدەچێت.سەعات 3ی پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 19/1/2019 لەهۆڵی تەوار لەسلێمانی، چلەی ماتەمینی زاناو پرۆفیسۆری نێوداری کورد (جەمال نەبەز) بەڕێوەدەچێت.
پڕۆفیسۆر د. جەمال نەبەز، ساڵی 1933 لەشاری سلێمانی لەدایکبووەو لەسەرەتای خوێندنیدا جگە لە خوێندنی ئیسلامی، فەلسەفە و دەرونزانی و فیزیا و ماتماتکی خوێندووە و خاوەنی چەندین بەرهەمی نووسین و وەرگێرانە. هەروەها لە زانکۆی بەغدا بەشی فیزیا و ماتماتیکی خوێندووە.
پاشان بۆ تەواوکردنی خوێندن چۆتە ئەوروپاو لەزانکۆکانی میونخ و ئۆزبورگ خوێندنی ئیسلامیی و ئێرانناسی و شێوازی گوتنەوەی وانەی خوێندووە. ساڵانی 1967-1970 لەزانکۆی هامبۆرگ خوێندوویەتی و لە ساڵی 1970-1979 لە زانکۆی بەرلینی ئازاد زانستە سیاسییەکان و رۆژنامەنووسی و یاسای خوێندووەو هەروەها یەکێکە لەدامەزرێنەرانی کاژیک.
رۆژی شەممە 8/12/2018 بەهۆی نەخۆشییەوە لەئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved