مەحمود نەجمەدین محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی كورده له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ساڵی 1960 له شاری بۆكان له دایكبووه. ره‌مه‌زانی له‌و وه‌رگێڕه به‌توانا و ده‌گمه‌نانه‌ی كورده كه به‌سه‌ر هه‌ر دوو زمانی ئینگلیزی و كوردییدا زاڵه و زمانزانێكی شاره‌زا و نووسه‌ر و وه‌رگێڕێكی به‌سه‌لیقه‌یه، جگه له نووسینی چیرۆك، شاكاری نووسه‌رانی ناوداری بیانیشی وه‌رگێڕاوه، یه‌كێك له‌و شاكاره گرنگانه‌ی كه له ئینگلیزییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی شاكاره جیهانییه‌كه‌ی ولیام فۆكنه‌ر (هه‌راو تووڕه‌یی) یه كه رۆمانێكی قورسه و پڕه له ورده‌كاریی به ته‌كنیكیكی قورس كه زیاتر مه‌نه‌لۆجه، ره‌مه‌زانی به زمانێكی شیرین و جوانی كوردیی و به په‌راوێزه‌وه وه‌ریگێڕاوه و شاره‌زایانی ئه‌و بواره ئه‌و وه‌رگێڕانه وه‌كو وه‌رگێڕانێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو ناوی ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها كارێكی دیكه‌ی جیهانی كه شاكاره گرنگه‌كه‌ی جه‌یمس جۆیس واته (یولیسس)ی كردووه به كوردی به‌ڵام هێشتا وه‌كو كتێب ده‌رفه‌تی چاپی نه‌بووه. جگه له‌و دوو كاره گرنگه نووسه‌ری كۆمه‌ڵه چیرۆكی (مزگێنی)یه كه له‌م بابه‌ته‌دا تیشكی ده‌خه‌ینه سه‌ر. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه چیرۆكێكی جیهانیشی وه‌رگێڕاوه بۆ كوردی به‌ناونیشانی (ده‌نگی هه‌رمان) رۆمانی دادگایی فرانتس كافكا-شی به ناوی (محاكمه) وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی فارسی. ڕه‌مه‌زانی ئێستا سه‌رقاڵی كاره‌كانێتی و به‌رده‌وامه، هیواخوازم ته‌ندروست و له‌ش ساغ بێت و به‌رهه‌می نفت و نۆیی ببینین. ره‌وتی ئه‌ده‌بیی و رۆشنبیریی به‌گشتی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا سه‌رباری قه‌یرانه جۆر به جۆره‌كان به‌رده‌وامه و پێشڕه‌وی ده‌كات و گه‌لێك به‌رهه‌می ئاست به‌رز له چیرۆك و رۆمان و لێكۆڵینه‌وه و هتد، بڵاوبوونه‌ته‌وه، یه‌كێك له‌وانه چیرۆكنووس و وه‌رگێڕی به توانا محه‌مه‌د ره‌مه‌زانییه، كه ساڵانێكه چ به وه‌رگێڕان و چ به نووسین كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می نایابی پێشكه‌شی ئه‌ده‌بی كوردی كردووه، كه شایه‌نی ئاوڕلێدانه‌وه‌ن و حه‌ق وایه ره‌خنه‌گره‌كان ئاوڕی جیدییان لی بده‌نه‌وه. باسی ئه‌و نووسینه سه‌رپێیانه ناكه‌م كه به ناوی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه ده‌نووسرێن، به‌ڵكو باسی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیی جیدی ده‌كه‌م كه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌سف و زه‌مه، ره‌خنه‌ی شیكاریی و لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد به پێی میتۆدی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی. خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی مزگێنی من لێره‌دا وه‌كو به‌رچاوڕوونییه‌ك رانانێك بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵه چیرۆكه ده‌كه‌م و هیواخوازم ره‌خنه‌گره جیدییه‌كان ئاوڕ له ئه‌زموونی ئه‌م نووسه‌ره بده‌نه‌وه. ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا كۆمه‌ڵه چیرۆكی مزگێنی نووسه‌ری ناوبراو به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت سنووری بڕی و له رۆژهه‌ڵاته‌وه گه‌یشته باشوور و منیش نووسخه‌یه‌كم ده‌ستكه‌وت، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌نگوینم له كلۆره‌داردا دۆزیبێته‌وه، به تاسه‌وه ده‌ستم كرد به‌خوێندنه‌وه‌ی، چونكه پێشتر به وه‌رگێڕانه جوانه‌كانی ئه‌م نووسه‌ره ئاشنا بووم، ده‌نگی هه‌رمان و هه‌را و تووڕه‌یی ولیام فۆكنه‌ر وای لێكردم به دوای به‌رهه‌می خود نووسه‌ردا بگه‌ڕێم. مزگێنی، مزگێنییه‌كه بۆ خوێنه‌رانی دنیای چیرۆك. ئه‌م به‌رهه‌مه ئاستێكی زۆر به‌رزی هه‌یه هه‌م وه‌كو زمان خاوه‌نی زمانێكی زۆر جوان و ده‌وڵه‌مه‌نده، هه‌م وه‌كو ده‌ق كۆمه‌ڵێك ده‌قی ئاست به‌رزی له خۆگرتووه، ره‌مه‌زانی زۆر شاره‌زایانه و به ئاگا له هونه‌ری چیرۆكنووسین كۆمه‌ڵێك چیرۆكی هونه‌ری نووسیوه كه خوێنه‌ر تێر نابی له خوێندنه‌وه‌یان. له چیرۆكی یه‌كه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م كه پێم وایه یه‌كێكه له چیرۆكه زۆر نایاب و هونه‌رییه‌كانی چیرۆكی كوردی، كه چیرۆكی (پاشای شووتییه‌كانه)، چیرۆكی پیاوێكی به ویقاره و خولیای كۆكردنه‌وه‌ی شتی ئه‌نتیكه‌ی هه‌یه. سه‌ره‌تای چیرۆكه‌كه به دیالۆگێكی كورت ده‌ستپێده‌كات كه روون نییه ئه‌و دوو كاره‌كته‌ره‌ی بوونه‌ته باسی دیالۆگی خه‌ڵكی گوند به‌سه‌رهاته‌كه‌یان چییه، به‌ڵام ورده ورده ده‌چیته نێو چیرۆكه‌كه‌وه له كۆتاییدا روون ده‌بێته‌وه وێسبی بزێو كێیه. له دوا دێڕه‌كانی چیرۆكه‌كه‌دا ئه‌وه‌مان بۆ روون ده‌بێته‌وه شه‌ڕی وێسب و میرزا ره‌حمانی خه‌زووری له‌سه‌ر چییه. سه‌ره‌تا و كۆتایی چیرۆكه‌كه قڵیشانه‌وه‌یه‌كه له نێوان ئه‌و زاوا و خه‌زووره‌دا له‌سه‌ر شتێك كه به‌لای میرزا ره‌حمانه‌وه له هه‌موو شتێك خۆشه‌ویستتره. میرزا ره‌حمان حه‌زی له شتی نایاب و ئه‌نتیكه‌یه، خانووه‌كه‌ی خانوبه‌ره‌ی مۆدێلی هه‌ورامانه و له چه‌قی موكریان‌دا به‌رزبووه‌ته‌وه، لێره‌دا زۆر به‌خێرایی به‌راوردێك له نێوان خانوبه‌ره‌ی موكریان و هه‌وراماندا كراوه و پاشان گێڕانه‌وه هه‌ر زوو باز ده‌داته سه‌ر باسێكی تر، تیشك له‌سه‌ر میرزایه پیاوێكی كه‌ڵه‌گه‌ت و به‌ویقاره سه‌رباری تووڕه‌یی و تۆسنییه‌كه‌ی خه‌ڵكی گوند خۆشیان ده‌وێت، خێزانه‌كه‌شی گه‌رچی ئه‌م زۆر تونده له‌گه‌ڵیان، به‌ڵام خۆشیان ده‌وێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كییه، به‌ڵام چه‌ند كاره‌كته‌رێكی دیكه دێنه نێو چیرۆكه‌كه‌وه كه هه‌مووشیان له خزمه‌تی میرزادان و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێ ئه‌وان هیچ گرنگییه‌كیان نییه له چیرۆكه‌كه‌دا. شوێن له‌م چیرۆكه‌دا گونده، به‌ڵام جارجاره چیرۆكه‌كه ده‌چێته شاره‌وه، هه‌ندێجار بۆ بۆكان و هه‌ندێكجار بۆ ته‌ورێز. میرزا ره‌حمان به دوای شتی ئه‌نتیكه‌دا، به دووی پێڵاوی باش و كه‌لوپه‌لی نایابدا سه‌ر به هه‌موو كونێكدا ده‌كات و چیرۆكه‌كه ده‌باته بۆكان و ته‌ورێز هه‌ندێجار شه‌مه‌نده‌فه‌ری خه‌یاڵ چیرۆكه‌كه بۆ شوێنی دوورتریش ده‌بات. ئه‌م پیاوه به‌ویقاره ده‌بێ شته‌كانی له هی هه‌موو گوند جیاوازبێ. هێڵی گرنگ و سه‌ره‌كی چیرۆكه‌كه ئه‌و تۆ‌و شووتییانه‌یه كه میرزا له ته‌ورێز ده‌ستیكه‌وتوون، ئه‌و تۆ‌و شووتییه‌ی كه ئه‌م چیرۆكه ده‌باته كه‌شێكی فانتازییه‌وه و به‌روبوومه‌كه‌شی شووتییه‌كی گه‌وره‌یه، شووتییه‌ك كه رێك له میوه‌هاتی بێستانه‌كانی خه‌یاڵه، وه‌كو له چیرۆكه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و شووتییه‌ی كه له بێستانه‌كه‌ی میرزا ره‌حماندایه هێنده گه‌وره‌یه ده ئه‌وه‌نده‌ی تۆپێك ده‌بێ، میرزا ره‌حمان به‌و كه‌ڵه‌گه‌تییه‌وه ناتوانی هه‌ڵیبگرێ، لێره‌دا چیرۆكنووس چیرۆكه‌كه ده‌باته كه‌شێكی فانتازییه‌وه، شووتییه‌كی ئه‌وه‌نده گه‌وره مه‌گه‌ر له بێستانه‌كانی هه‌زارویه‌ك شه‌ودا هه‌بێ و میرزا ره‌حمانی شاگه‌شكه كردووه به‌جۆرێك كه ئیدی هه‌موو شته ئه‌نتیكه‌كانی ماڵه‌كه‌ی فه‌رامۆشكردووه و خه‌ون و خه‌یاڵی لای شووتی پاشایه، نووسه‌ر زۆر جوان وێنه‌ی شاگه‌شكه بوونی میرزا ره‌حمانی كێشاوه، ئه‌م پیاوه ده‌كه‌وێته چ خه‌یاڵێكه‌وه، هه‌ر به خه‌یاڵ باسی شووتی گه‌یاندووه‌ته نێو په‌رله‌مان و سه‌رۆكی شاره‌وانیش ئه‌وه‌تا له خزمه‌تی شووتی پاشادایه و ته‌نانه‌ت خه‌یاڵ وه‌ها بردوویه‌تی شووتی پاشایانه ناوبانگی میرزا ره‌حمانی به ئه‌وروپادا بڵاوكردووه‌ته‌وه. هه‌ر له باسی شووتی‌دا باسوخواسی چیرۆكه‌كه ده‌چێته نێو گرفتی ره‌عیه‌ت و ئاغاوات و سه‌ر بۆ زه‌مانه‌ی شا ده‌كێشی كه نووسه‌ر له چه‌ند چیرۆكێشدا گێڕانه‌وه ده‌باته‌وه بۆ عه‌یامی شای ئێران. ئیدی نازانین ئه‌م چیرۆكانه له چ ساڵێكدا نووسراون، چون ته‌نیا له كۆتایی چیرۆكی مزگێنیدا ساڵی به‌رهه‌مه نووسراوه. چه‌ند چیرۆكێكی تر چیرۆكی هه‌شته‌مین رۆژی حه‌وتوو زیاتر چیرۆكێكی سوریالی خه‌ون ئامێزه و گێڕه‌ڕه‌وه وه‌كو ئه‌وه وایه به‌نێو خه‌وندا بڕوات، بۆ نموونه باپیر و نه‌نكێتی هه‌ڵده‌په‌ڕن، باوك و دایك و باپیر و نه‌نكی وه‌كو پشیله ده‌میاوێنن. نه‌سرینی خوشكی پێچه‌وانه‌ی قیبله نوێژی دابه‌ستووه، یان ماڵی میرزا حه‌مه كه‌ریمی ده‌رمانفرۆش به خاووخێزانه‌وه هاتوونه‌ته به‌رده‌رگا و چاوێكیان به‌ستووه، گێڕه‌ڕه‌وه به‌نێو كۆمه‌ڵێك دیمه‌نی سوریالی و خه‌ون ئاسا ده‌ڕوات. هاوكات دوو گیانداری وه‌كو پشیله و كه‌ڵه‌شێر له چیرۆكه‌كه‌دا له شه‌ڕدان. فه‌ریدوون به‌نێو ئه‌و رووداوانه‌دا ده‌ڕواته بازاڕ و به‌نێو ئه‌و دنیا سوریالییه‌دا ده‌ڕوات تا ده‌گات به‌وه‌ی كه له بازاڕێكدا له نێوان دوو كه‌سدا مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ و ده‌فرۆشرێت به پیاوێك و پیاوه‌كه‌ش فه‌ریدوون به خۆی ده‌فرۆشرێته‌وه. له چیرۆكی مامه حه‌مه‌د چۆنی دا ئه‌م چیرۆكه باسی پیاوێكی پیره كه به رۆژووه، گه‌رچی هیلاكه و تینوویه‌تی و ناو ده‌می بووه به په‌ڵاس، به‌ڵام سووره له‌سه‌ر قسه‌ی خۆی كه رۆژووه‌كه‌ی ناشكێنێ و ده‌بێ به‌رگه بگرێ، لێره‌دا مام حه‌مه‌د به فلاشباك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ رۆژگاری گه‌نجی، ئه‌و رۆژگاره‌ی خاوه‌نی هێز و گوڕ و تینی خۆی بوو. له چیرۆكی سێ پلیكان دا چیرۆكی دوو كه‌سه به ناوی شێركۆ و هیوا كه ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرن و سه‌ربازی ده‌كه‌ن و پاشان ده‌ستبه‌كار ده‌كه‌ن تاوه‌كو ده‌وڵه‌مه‌ند بن و ببن به خاوه‌ن سامان و دواییش له رووداوێكی به‌ریه‌ككه‌وتنی ترومبێلدا كۆتایی به چیرۆكی ئه‌و دوو كه‌سه دێت، له‌م چیرۆكه‌شدا شێوازی كاركردن به‌و جۆره‌یه كه شێركۆ له سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی مه‌رگدا خه‌یاڵ بۆ رابردووی ده‌باته‌وه و ده‌چێته‌وه نێو به‌سه‌رهاتی رابردووی. ئه‌و په‌رستاره‌ی كه ده‌یبینێ شێوه‌ی زێنه‌بی تێدا ده‌بینێته‌وه، لێره‌وه چیرۆكی زه‌ێنه‌بیش دێته نێو چیرۆكه‌كه‌وه. له چیرۆكی قالۆنچه‌دا كاره‌كته‌ر خاڵۆ جه‌ماڵ و خوشكه‌زاكه‌یه‌تی، ئه‌و خاڵۆ جه‌ماڵه‌ی كه خه‌ڵكی باوه‌ڕیان به نووشته‌كانێتی و پێیان وایه ده‌توانێ نه‌خۆشه‌كانیان چاك بكاته‌وه، به‌ڵام خاڵۆ جه‌ماڵ خۆی گیرۆده‌ی نه‌خۆشییه. محه‌مه‌د ره‌مه‌زانی له گه‌لێك شوێندا و له پاڵ ته‌كنیكی به‌رزی هونه‌ری چیرۆكنووسیندا وێنه‌ی ژیانی گوند و ژیانی كورده‌واریی نیشانده‌دات، له هه‌ندێك شوێندا وێنه‌ی نه‌ریتی كۆن و دواكه‌وتووی خه‌ڵكی ده‌كێشێت، بۆ نموونه له چیرۆكی مزگێنیدا باسی بارامی هه‌زار پیشه‌مان بۆ ده‌كات كه پیاوێكی ده‌نگ خۆشه و خه‌ڵكی خۆشیانده‌وێت، به‌ڵام به قسه‌ی مه‌لایه‌ك نه‌فره‌ت له بارام ده‌كه‌ن و به‌ردبارانی ده‌كه‌ن. ئه‌م چیرۆكه كه بووه‌ته ناونیشانی كۆمه‌ڵه چیرۆكه‌كه ته‌نیا چیرۆكه كه مێژووی نووسینی له‌سه‌ره، له كۆتایی چیرۆكه‌كه‌دا نووسه‌ر مێژووی « سه‌ره‌تای ژانیوی 1997» ی له‌سه‌ر نووسیوه. یه‌كێكه له چیرۆكه هه‌ره جوانه‌كانی چیرۆكی كوردی. مزگێنی مزگێنی ئه‌ده‌بێكی باڵایه بۆ ئه‌ده‌بیاتی كوردی. كه چیرۆكی بارامی هه‌زار پیشه و چیرۆكی هونه‌رمه‌ندێکی په‌یكه‌رسازه. له‌م چیرۆكه‌دا كه‌سێك هه‌یه به نێوی مه‌شه‌دی سمایله‌وه كه كارگوزارێكی نه‌خوێنده‌واره به‌ڵام هونه‌رمه‌ندێكی ده‌ستڕه‌نگینه، مه‌شه‌دی به ئاسن بزنێك دروست ده‌كات و لێره‌وه بزنه ئاسنین چیرۆكێكی فه‌نتازی لێ ده‌خوڵقێت. ده‌نگی بارامی هه‌زار پیشه هێنده ده‌نگێكی خۆش و ره‌سه‌نه هێنده به‌جۆشه مرۆڤ مه‌ست ده‌كات، نه‌خۆش چاك ده‌كاته‌وه، وه‌كو له چیرۆكه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و ده‌رده‌دارانه‌ی كه پزیشك ئیزنی داون بۆ مردن به ده‌نگی خۆشی بارام زیندوو ده‌بنه‌وه. ئه‌م ده‌نگه خۆشه‌ش دیسانه‌وه فانتازیایه‌كه و ده‌نگه ئه‌فسووناوییه‌كه‌ی بارام له سی كۆڵان ئه‌ولاتره‌وه نه‌خۆش چاك ده‌كاته‌وه. له‌پاڵ ئه‌م سیحر و فانتازیایه‌دا ئه‌م چیرۆكه كۆمه‌ڵێك تێمای فیكری له خۆ ده‌گرێ. له كۆتاییدا مه‌لا ره‌شید به‌سه‌ر بارامی ده‌نگخۆشدا سه‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانێت زۆر به ئاسانی خه‌ڵكه‌كه له باران هه‌ڵسێنێت و بارام شاربه‌ده‌ر ده‌كرێ. چیرۆكه‌كه گه‌لێك تێمای هه‌یه و ده‌شێ ته‌فسیری جودا هه‌ڵبگرێت، ململانێی مه‌لا و بارام ده‌كرێت به‌جۆرێكی تر كورتكراوه‌ی ململانێیه‌كی سیاسی واقیعی شوێنی چیرۆكه‌كه بێت. دواین چیرۆكی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌چیرۆكه چیرۆكی پیاوێكی رژده و خێزانه‌كه‌ی له برسا كوشتووه، نانی وشكیان به قه‌ناعه‌ت پێده‌دا، متمانه‌ی به منداڵه‌كانی خۆی نییه. به‌ڵام متمانه‌ی به میرزا عه‌بدوڵڵایه‌كی ساخته‌چییه و كردوویه‌تی به خاوه‌ن خه‌زێنه و به‌رپرسی حساباتی خۆی و هه‌رچی میرزا عه‌بدوڵڵایه پیاوێكی كه‌ڵكچییه و له هه‌موو شتێك‌دا فێڵی لێده‌كات و لێی ده‌خوات و گزی لێده‌كات. كۆتایی چیرۆكه‌كه‌ش دیار نییه ئاكامی پیره‌ی رژد چییه. چونكه چیرۆكنووس له‌و شوێنه‌دا كۆتایی پێده‌هێنێ كه میرزا عه‌بدوڵڵا خه‌زێنه‌دار به‌رده‌وامه له‌سه‌ر فێڵ و فه‌ره‌ج و گزیكردن و ئه‌ویش جاری هه‌ر متمانه‌ی پێیه‌تی. ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه رانانێكی خێرا و كورته به‌نێو كۆمه‌ڵه‌چیرۆكی مزگێنیدا كه به‌رهه‌مێكی ئاست به‌رزی دنیای چیرۆكی كوردییه و له‌رووی زمانه‌وانی و فانتازیا و خه‌یاڵه‌وه به‌رهه‌مێكی ئاست به‌رزه. به‌و هیوایه‌ی له ئاینده‌دا قسه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م به‌رهه‌مه بكرێت كه شایه‌نی لێكۆڵینه‌وه و شیكاری زیاتره.
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure