24/1/2019 09:31 AM

زیانە مەترسیدارەكانی نانخواردنی خێرا

هەندێكجار خەڵكی بە هۆكاری جیاواز ناچارن بەپەلەو خێرایی نان بخۆن، بەڵام پزیشكان و توێژینەوەكان هۆشداری لە مەترسيیەكانی ئەم شێوازی نانخواردنە دەدەن، داواش دەكەن بە هێواشی نان بخۆین و بەتەواوەتی پارووەكە بجوین بۆ ئەوەی لە مەترسیيەكانی دووربین.

مەترسيیەكانی بەپەلە نان خواردن ئەمانەن:

ترشی گەدە:
خواردنی باش نەجوراو دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەو زۆربوونی لەناو گەدەدا، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە ترشی گەدە دووبارە چالاك ببێتەوە، واتە ترشی گەدە زیاد لە پێویستی خۆی دەرژێت بەسەر خواردنەكەدا، لەمكاتەدا هەست بە سوتانەوەی گەدە دەكرێت، جگەلەوەی هەرسكردن قورس دەكات و توشی ئاوسان و غازاتیشی دەكات.

قەڵەوبوون:
مێشك پێویستی بە 20 خولەك هەیە تا ئاماژەی تێربوون بنێرێت، بۆیە پەلەكردن لە نانخواردن وات لێدەكات خواردنی زیاتر بخۆیت، پێش ئەوەی هەستكردن بە برسێتی بوەستێت.

شەكرە:
یەكێك لە هۆكارەكانی توشبوون بە نەخۆشی شەكرە لە جۆری دووەم، نانخواردنی بەپەلەیە، چونكە نانخواردنی بەپەلە وادەكات هەست بە تێربوون نەكەیت، كە ئەمەش دەبێـە هۆی كۆبوونەوەی خۆراكێكی زۆرو گۆرانكاری لە كارەكانی گلوكوز لە خوێن و بەرگری ئەنسۆلین دروستدەبێت، بەم گۆرانكاریيەش توشبوون بە نەخۆشی شەكرە زیاد دەبێت.

كێشەكانی دڵ:
توێژینەوەیەكی نوێی زانكۆی هیرۆشیمای ژاپۆن ئاماژە بەم لایەنەی بەپەلە نانخواردن دەكات كە لەسەر چەند كەسێك  ئەنجامیانداوە كە خواردن بە خێرایی دەخۆن، دەركەوتووە ئەم شێوازی نانخواردنە كاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستیان جێدەهێلێت و توشی نەخۆشیيەكانی دڵیان دەكات.


خاك - و/ گۆران قادر
س: الدیار‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved