24/1/2019 09:35 AM

سووده‌كانی زه‌عفه‌ران

به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زه‌عفه‌ران پێویستی به‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كرێكار هه‌یه‌، بووه‌ به‌ گرانترین جۆری به‌هارات له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا.

زه‌عفه‌ران چه‌ندین قازانجی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه‌، ئه‌وانیش:

1-ئانتی ئۆكسیدانتێكی به‌هێزه‌: زه‌عفه‌ران چه‌ندین پێكهاته‌ی گیایی تێدایه‌ كه‌ وه‌ك ئانتی ئۆكسیدانت كارده‌كه‌ن- ئه‌و مۆلكیولانه‌ی كه‌ خانه‌كانی له‌ش له‌ به‌رامبه‌ر ڕادیكاڵه‌ ئازاده‌كان و سترێسی ئۆكسیداتیڤ ده‌پارێزن-.


2-باری ده‌روونی باش ده‌كات و خه‌مۆكی لاده‌بات: ئه‌م قازانجه‌ی ته‌نیا له‌به‌ر ڕه‌نگه‌ سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌ی نییه‌ به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و مادده‌ ته‌واوكه‌رانه‌ی تێیدایه‌ بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی سووك تا مامناوه‌ند به‌كه‌ڵكه‌.


3-دژه‌ شێرپه‌نجه‌یه‌: به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئانتی ئۆكسیدانتێكی به‌هێزه‌، له‌وانه‌یه‌ ڕادیكاڵه‌ ئازاده‌كان پوچه‌ڵ بكاته‌وه‌. له‌ناوبردنی ڕادیكاڵه‌ ئازاده‌كان په‌یوه‌ندی به‌ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه‌ هه‌یه‌.


4-ئێشی پێش توشبوونی سووڕی مانگانه‌ كه‌مده‌كاته‌وه‌.


5-حه‌زی سێكسی زیاد ده‌كات. به‌پێی توێژینه‌وه‌كان زه‌عفه‌ران بۆ زیادكردنی حه‌زی سێكسی به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌دا كه‌ ده‌رمانی دژه‌خه‌مۆكی به‌كارده‌هێنن به‌كه‌ڵكه‌.


6-له‌وانه‌یه‌ حه‌زی خواردن كه‌مبكاته‌وه‌و بۆ كه‌مكردنی كێش به‌كه‌ڵك بێت.

قازانجه‌كانی دیكه‌ی بریتین له‌: كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، دابه‌زاندنی ئاستی شه‌كری خوێن، باشتركردنی بینایی له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ كێشه‌ی  AMDیان هه‌یه‌، باشتركردنی توانایی بیرهاتنه‌وه‌ له‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ریان هه‌یه‌.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved