پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سعودی تایبه‌ت به یاری گۆڵف له په‌ره‌ی تایبه‌تی خۆیان له تویته‌ر رایانگه‌یاند كه ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی هۆڵیود ماریا كاری بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كه‌م ئاهه‌نگی خۆی له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا له وڵاتی سعودیه ئه‌نجامده‌دات. پێگه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه داوه كه ئاهه‌نگه‌كه‌ی له ناوچه‌ی ته‌رفیهی له شاری مه‌لیك عه‌بدولعه‌زیزی ئابووری ده‌بێت له به‌رواری 31ی ئه‌م مانگه‌و ئاهه‌نگه‌كه له چوارچێوه‌ی چالاكییه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی یاری گۆڵفدا ئه‌نجامده‌درێت. جگه له‌م ئاهه‌نگه وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له چوارچێوه‌ی هه‌مان چالاكیدا چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی به‌ناوبانگی دیكه‌ی جیهانی ئاماده‌بن وه‌ك تیستۆو شۆون پاوڵ. ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نیه ئاهه‌نگ له وڵاتی سعودیه ئه‌نجامده‌درێت له‌ماوه‌ی ساڵی پێشوودا چه‌ندین ئاهه‌نگی هونه‌ری و چالاكی جیاواز ئه‌نجامداراوه كه ئه‌مه‌ش كرانه‌وه‌یه‌كی له‌پڕو خێرا بوو بۆ وڵاتی سعودیه به‌ڕووی هه‌ندێك ئازادی قۆرخكراودا. خاك - سیڤا ئازاد س: روسیا توده‌ی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure