31/1/2019 10:00 AM

بەرشەلۆنە بە نیو دەرزەن گۆڵ ریمۆنتادای ئەنجام دا

لە میانی یارییەكانی جامی شای ئیسپانیا ولە یاری قۆناغی هەشتی پاڵەوانێتیەكەدا یانەی بەرشەلۆنە سەركەوتنێگی گرنگی بەسەر یانەی ئیشبیلیە  بەدەست هێنا.

لە یاری چوندا یانەی ئیشبیلیە لەنێو یاریگای خۆیدا توانی بووی سەركەوتن تۆمار بكات بە دوو گۆڵی بێ وەڵام بۆیە لەم یاریەدا ئەركی تارادەیەك ئاسان بوو بەڵام یانەی بەرشەلۆنەتوانی هەموو هاوكێشەكان هەڵبگەرێنیـتەوە بە سودی خۆی .

لەسەرەتای یارییەكەدا بەرشەلۆنە بە لێدانێكی سزا توانی پێش بكەوێت كە كۆنتینهۆی بەرازیلی تۆماری كرد پاشان راكێتچ لەخولەكی 31 دا توانی بەرشەلۆنە بكاتە خاوەن گۆڵی دووەم .
لەگەڵ دەستپێكی گێمی دووەمدا كۆنتینهۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی بەرشەلۆنەی تۆمار كردو سێرجۆ رۆبێرتۆ و سوارێو میسی توانیان لە خولەكەكانی كۆتایدا سێ گۆڵی تر تۆمار بكەن هەرچەندە لە خولەكی 67 دا گولهیرمی ئاران توانی گۆڵێك بۆ ئیشبیلیە تۆمار بكات .

بەو بردنەوەیەش بەرشەلۆنە بە ئەنجامی شەشە گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ لە یاری چون و هاتن خۆی گەیاندە چوار گۆشەی زێرینی جامەكە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved