18/2/2019 10:46 AM

هاوای جگەرەکێشان بۆ خوار تەمەنی ١٠٠ ساڵ قەدەغە دەکات

ویلایەتی هاوای لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرقاڵی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکە بۆ قەدەغەکردنی جگەرە کێشان بۆ کەسانی خوار تەمەن ١٠٠ سال.

بە پێی پڕۆژە یاسایەك کە خراوەتە بەردەستی پەڕلەمان ویلایەتی هاوایی داوا دەکرێت هەنگاو بە هەنگاو جگەرە کێشان قەدەغە بکرێت لە ویلایەتەکەدا هەتا ساڵی ٢٠٢٤.

ویلایەتی هاوایی خاوەنی قورسترین یاسایە دژ بە جگەرە کێشان لە ئەمریکادا، لە ٢٠١٦دا بوو بە یەکەم ویلایەت کە تەمەنی یاسایی کڕینی جگەرەی بەرز کردەوە بۆ ٢١ ساڵ، ئێستا لە ڕێگای یاسایەکی نوێوە داوا دەکات کە تەمەنی کڕینی جگەرە بەرز بکرێتەوە بۆ ٣٠ ساڵی هەتا ساڵی داهاتوو، وە هەروەها ساڵ بە ساڵیش بەرز بکرێتەوە بۆ تەمەنەکانی ٤٠ ساڵی و ٥٠ ساڵی و ٦٠ ساڵی، وە هەتا دەگاتە ئەوەی کە لە ٢٠٢٤دا ئەوانەی کە بە یاسایی توانای کڕینی جگەرەیان هەیە تەمەنیان لە سەروو ١٠٠ ساڵ بێت.

ئەمە وادەکات کە دوکانەکانی هاوای لە جگەرە پاک ببێتەوە هەرچەند گەشتیاران دەتوانن جگەرە لەگەڵ خیان بەرن، هەروەها ڕیگا بە کەسە بە تەمەنەکان دەدات جەگە بکڕن لە کۆتایی تەمەنیاندا ئەگەر دۆزیانەوە بەهۆی کەمەی بەرهەمەکەوە .

خاك - ئاسیا ئەحمەد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved