لە کەمپی کۆلێژە تەکنیکیيەکان لە سلێمانی پێشانگایەکی کتێب کرایەوە. ڕۆژی 2019/2/19 به چاودێری پ.ی.د.ئالان فەرەیدون عەلی ئەمین سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و بە سەرپەرشتی توانا سەعید لێپرسراوی لق و به ئاماده‌بوونی سه‌رتیپ عەلی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان و راگرانی كۆلێجه‌كانی ته‌كنیكی ته‌ندروستی و ئه‌ندازیاری، پێشانگایه‌كی كتێب به هاوبه‌شی كۆلێجی ته‌كنیكی ته‌ندروستی سه‌ر به زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و لقی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكارانی كوردستان له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كان كرایه‌وه. تیایدا چه‌ندین كتێب له‌بواره جیاوازه‌كاندا بۆ خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌مپه‌كه خرایه‌ڕوو، ئامانج له كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه‌ش ئاشناكردنه‌وه‌ی خوێنه‌رانه له كتێب و زانست و زانیاری. خاك - لقی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی کـۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure