11/3/2019 10:40 AM

ریاڵ مەدرید دوای شكستە یەك لەدوای یەكەكانی بە گەورەی گەرایەوە

یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریەكانی هەفتەی 27ی لالیگادا توانی سەركەوتنێكی گرنك  بەدەست بهێنێت كاتێك بووە میوانی یانەی فەلەد وەلید .


یارییەكە سەرەتای بە كۆنترۆڵی تۆپ هات لەلایەن مەدریدییەكانەوە بەڵام لەخولەكی 29 دا ئانوار لە یانەی خاوەن یاریگا یەكەم گۆڵی  تۆمار كرد.


دوای تەنها پێنج خولەك ڤاران ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە  و ئەو گێمە بەگۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایی هات.


لەگەڵ دەست پێكی گێمی دووەم یانەی مەدرید باشتر دەركەوتن و توانیان بە دوو گۆڵی تری بەنزیمە ئەنجامەكە بەتەواوی هەڵبگەرێننەوە .


پێش تەواو بونی یارییكە بە چەند خولەكێك مۆدریج چوارەم گۆڵی ریاڵ مەدریدی تۆمار كردو توانیان شكستەكانی هەفتەی رابردوو لە بیر بكە ن.


ئێستا ریاڵ مەدرید بە 51 خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەكە دەبینرێت .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved