له‌پاش ئه‌و دۆكیومێنتاریهی كه سه‌لماندی مایكڵ جاكسۆن ئه‌ستێره‌ی پۆپی ئه‌مریكی گێچه‌ڵی سێكسی به منداڵان كردووه، خانه‌ی لویس ڤیتۆنی فه‌ره‌نسی بۆ جلوبه‌رگ سه‌رجه‌م ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی راكێشایه‌وه كه وێنه‌ی مایكڵ جاكسۆنی له‌سه‌ره‌و له كۆمه‌ڵه‌ی هاوینی 2019ی تایبه‌ت به پیاوان بوو. كۆمه‌ڵه‌كه له مانگی كانوونی دووه‌می پێشوو له هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگ له پاریس نمایشكرا، وا بڕیاربوو له مانگی شه‌شدا بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه. وته‌بێژی گشتی برانده‌كه رایگه‌یاند كه به‌رهه‌مه‌كانی تایبه‌ت به مایكڵ جاكسۆن ناخرێته بازاڕه‌وه. كۆمپانیاكه وتی كه له‌وكاته‌دا ئاگاداری فیلمی دۆكیومێنتاری چوونه ده‌ره‌وه له نێڤه‌رلاند نه‌بووه، كه تێیدا دوو گه‌نج ئاشكرایان كرد به منداڵی گێچه‌ڵی سێكسی پێبردوون. دۆكیومێنتاریهكه بووه هۆی توڕه‌بوونی خێزانی جاكسۆن و ئه‌و فیلمه‌یان به‌وه وه‌سفكرد كه له‌سێداره‌دانێكی بێ دادگایی كردنه‌و ئه‌و 100% بێتاوانه. لویس ڤیتۆن یه‌كێكه له برانده به‌ناوبانگه‌كان له جیهاندا ساڵانه زیاتر له 10 ملیار یۆرۆ قازانجی ساڵانه‌یه‌تی. خاك - سیڤا ئازاد س: سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure