له درێژه‌ی ئه‌و كۆڕانه‌ی كه ساڵۆنی كوردستانی نوێ ڕێكده‌خات، سه‌عات 10:30 ڕۆژى 17-3-2019 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌دیب كۆڕی ناساندن و واژۆكردنی كتێبی (له ڕوانگه‌وه قه‌یرانه‌كان ده‌بینم) بۆ نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم سۆڵه‌یی له ساڵۆنی كوردستانی نوێ به‌ڕێوه‌چوو. له مه‌راسیمه‌كه‌دا نووسه‌ر ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه كرد‌و وتی: ئه‌و كتێبه‌كه له كۆمه‌ڵه وتارێك پێكهاتووه كه به‌بۆنه‌ی جیاجیاكان و به‌پێی ڕووداوه‌كان نووسراوه‌و له گۆڤار‌و ڕۆژنامه‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه. گۆشه‌ی ڕوانگه گۆشه‌یه‌كی هه‌فتانه بوو له ساڵی 2015 وه له ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ بڵاوده‌كرایه‌وه‌و نووسینه‌كانم له‌و گۆشه‌یه‌دا بڵاوده‌كرده‌وه كه دواتر به هۆكارێكی تایبه‌ت و هه‌روه‌ها به‌هۆی نه‌خۆشی لێی دابڕام. ئه‌وه‌ی له‌م كتێبه‌دا ده‌یبینن ئه‌و بابه‌تانه‌ن كه پێشتر بڵاومكردۆنه‌ته‌وه‌و له‌سه‌ر داوای هه‌ندێك له خوێنه‌رو نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووسان بڕیارمدا له كتێبێك چاپ و بڵاویبكه‌مه‌وه. دواتر ئاماده‌بووان تێبینی و سه‌رنجی خۆیان خسته‌ڕوو و له كۆتاییدا كتێبه‌كه به ئیمزای نووسه‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا. جێی باسه بوترێت كه پێش كتێبی له ڕوانگه‌وه قه‌یرانه‌كان ده‌بینم، نووسه‌ر دوو كتێبی دیكه‌ی له‌وجۆره به‌چاپ گه‌یاندووه، یه‌كه‌میان ناوی كه‌شكۆڵه كه كۆمه‌ڵێك وتار‌و نووسین و كورته چیرۆك و نامه‌و هۆنراوه له‌خۆده‌گرێت كه له ساڵانی حه‌فتاكان و ساڵانی دوای ڕاپه‌ڕین نووسراون و له ڕۆژنامه گۆڤاره‌كاندا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌و كتێبی كه‌شكۆڵ له ساڵی 2006 بڵاوكراوه‌ته‌وه. كتێبی دووه‌میش به‌ناوی پانۆرامای ڕووداوه‌كانی ناو یه‌كێتی و كوردستان و عیراق كه له ساڵی 2010 چاپ و بڵاوبۆته‌وه. ناوی كتێب/ له ڕوانگه‌وه قه‌یرانه‌كان ده‌بینم ناوى نووسه‌ر/ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولكه‌ریم سۆڵه‌یی بابه‌ت/ كۆمه‌ڵێك وتاری هه‌مه‌چه‌شنه نۆبه‌ی چاپ/ چاپی 2019 – چاپی یه‌كه‌م تیراژ/ 500 دانه چاپخانه/ چاپخانه‌ی كارۆ- سلێمانی خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure