هۆكاره‌كانی وه‌ك جگه‌ره‌كێشان، په‌ستانی به‌رزی خوێن، قه‌ڵه‌وی و شه‌كره ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه مێشكمان كه‌متر ته‌ندروست بێت.
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان حه‌وت هۆكاری نه‌خۆشی ڕه‌گه‌كان و جیاوازییه‌كانی پێكهاته‌ی به‌شه‌كامی مێشك كراوه. به‌هێزترین په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئه‌و به‌شانه‌ی مێشكدا دۆزرایه‌وه كه په‌یوه‌ندی هه‌بووه به تواناییه ئاڵۆزه‌كان وه‌ك بیردكردنه‌وه. توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن د.سیمۆن كاكس و هاوكاره‌كانی له زانكۆی ئیدینبورگی بریتانیان كراوه‌و وێنه‌ی ئێم.ئاڕ.ئای 9772 كه‌س له ته‌مه‌نی 44 بۆ 79 ساڵ خرایه‌به‌ر توێژینه‌وه. توێژه‌ران به‌دوای په‌یوه‌ندی نێوان پێكهاته‌ی مێشك و هۆكاره‌كانی نه‌خۆشییه‌كانی ڕه‌گدا گه‌ڕان كه ئه‌و هۆكارانه‌ش بریتی بوون له: جگه‌ره‌كێشان، په‌ستانی به‌رزی خوێن، په‌ستانی به‌رزی پاڵس، شه‌كره، ئاستی كۆلێسترۆڵ، قه‌ڵه‌وی، ڕێژه‌ی كه‌مه‌ر به ڕان. ده‌ركه‌وت كه هه‌موو ئه‌م هۆكارانه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه خوێنێكی كه‌متر بگاته مێشك و ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی نه‌خۆشییه‌كانی میشك وه‌ك زه‌هایمه‌ر. ده‌ركه‌وت كه هه‌موو فاكته‌ره‌كان جگه له به‌رزی ئاستی كۆلێسترۆڵ په‌یوه‌ندییان هه‌یه به پوكانه‌وه‌ی زیاتری مێشك، كه‌مبوونی مادده‌ی خۆڵه‌میشی، كه‌مبوونی ماده‌ی سپیی ته‌ندروست. ئه‌گه‌ر كه‌سێك ژماره‌یه‌كی زۆرتر له هۆكاره‌كانی نه‌خۆشی ڕه‌گه‌كانی ببێت، له ئه‌نجامدا ئه‌گه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی مێشكی زیاتره. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure