24/3/2019 03:42 PM

کتێبخانەی گشتی سلێمانی

 

لەچلەکانی سەدەی ڕابردوو پیرەمێردی شاعیر و ڕۆژنامە نوس لەڕۆژمانەی ژیانی خۆیدا،ڕووی دەمی دەکاتە بەرپرسانی ئەوسەردەمە و دەڵێت:(سەعادەتی متصرف بۆهەندێ کاروباری دیوانی خۆی چووە بۆ پایتەخت ، وەک بیستوومانە بۆ ئەعماری مەملەکەتەکەمان مساعدەی زۆرکراوە،ئینشاڵڵا ئاپاری شیرین و ڕەنگین ئەبینین،ئاخ خۆزگە کتێبخانەیەکی بە ئاپاری خەیرییە بۆ بەرهەم دەهێناین و غیدای ڕۆحمان ئەبوو).
لەڕۆژنامەی ژیندا لە ١٢/١٠/١٩٤٤ لەلایەن پیرەمێردەوە بەناوی مزگێنی هەواڵی کردنەوەی کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەم جۆرەبوو(( ئەمڕۆ لە مەقامی متصرفیەتەوە دەعوەتنامەیەکمان وەرگرت،مژدەی ئەمەی تیابوو کەئەم ڕۆژی جومعەیە،کتێبخانەی مەعاریف ئەکرێتەوە، من بە حاڵی خۆم ئەم کتێبخانەیەم لەسێ مەکتەبی بڵند پێ خۆشتربوو،چونکە بەراوردم کردوەو لە زۆر کەسیشم بیستووە،خوێندنەوە لە خوێندی کەڵکی زۆرترە)).
بەمەدا بۆمان دەردەکەوێت کە ڕۆژی دامەزراندن و کردنەوەی کتێبخانەکە ١٣/١٠/١٩٤٤ ،سەرەتا سەربە مەعاریف بووە لەگەڕەکی سابونکەران لە شاری سلێمانی دواتر گواستراوەتەوە بۆ گەڕەکی شێخان دواتریش چۆتە شەقامی پیرەمێرد.
لەساڵی ١٩٥٦بینایەکی بەرامبەر مزگەوتی گەورە بۆ تەرخانکراوە و دواتر لەساڵی ١٩٦٥ ئەو جێگایەی بۆ ئامادە کراوە کە ئیزتا دەکەوێتە شەقامی سالم.
ئەم کتێبخانەیە لەساڵی ١٩٩٦ دا بوەتە بەڕێوەبەرایەتی و لەلایەن چەند کەسێکەوە بەڕێوە براوە کەیەکەم بەڕێوەبەرمامۆستا(ێ‌.ب.هەوری) بووە و ئێستاش بەرێز(ئالان محمەد ڕەووف) بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانییە.
*کتێبخانەی گشتی سلێمانی لەچەند بەش و هۆڵێک پێکهاتووە کە هەریەکەیان لە بواری جیاوازدا خزمەت بە خوێنەران دەکەن
-پرستگە /لەم بەشەدا ڕێنمایی هامشۆکەران دەکرێت بۆهەرهۆڵ و شوێنێک پێویست بکرێت جگە لەوەش ناوی سەردانکەران تۆمار دەکرێت کە دواجار دەتوانرێت وەک ئامار سودی لێ وەربگیرێت تاچەند سەردانی ئەم کتێبخانەیە کراوە
-هۆڵی گۆران/بۆسەرچاوە کوردییەکان
ئەم هۆڵە بەناوی شاعیری گەورە (گۆران ) ناونراوە سەرجەم سەرچاوە کوردیەکان لە خۆدەگرێت کە زیاترە لە (٤٠٠٠٠) سەرچاوە
-هۆڵی شێخ محەمەدی خاڵ/بۆسەرچاوە عەرەبییەکان
ئەم هۆڵەبەناوی زانای گەورە(شێخ محەمەدی خاڵ) ناونراوە لە زیاتر لە (٣٦٠٠٠) سەرچاو لە خۆ دەگرێت لەسەرجەم بوارە جیاوازەکاندا،لەم بەشەدا ژووری ئەرشیف هەیە بۆ هەڵگرتنەوە و پاراستنی ئەو کتێبانەی کە کۆنن و خوێنەر لێیان سودمەند نابێت.
-هۆڵی بێکەس/بۆسەرچاوە فارسییەکان
ئەم بەشە بەناوی شاعیری گەورە (فایەق بێکەس) ناونراوەو لەساڵی ٢٠٠٣ نوژەنکراوەتەوە زیاتر لە (٣٠٠٠) سەرچاوەی فارسی لە خۆ دەگرێت
-هۆڵی ئیبراهیم ئەحمەد/بۆسەرچاوە ئینگلیزییەکان
ئەم هۆڵە بەناوی شاعیر و جیرۆکنووس مامۆستا(ئیبراهیم ئەحمەد)ەوە ناونراوە کەچەندین سەرچاوەی جیاواز تێدایە 
-هۆڵی کامەران موکری/بۆفەرهەنگ و ژێدەرەکان
ئەم بەشەلەساڵی ٢٠١١ وەک بەشێکی سەربەخۆ ناسراوە سەرچاوەکانی بەزمانی(کوردی ، عرەبی، ئینگلیزی) و زیاتر لە(٣٠٠٠) سەرچاوە لە خۆدەگرێت،هەرلەم بەشەدا هۆبەی نامە زانستییەکان هەیە و لەساڵی ٢٠٠٦ دامەزراوە
کۆی نامە زانستییەکان بەهەرسێ زمانی (کوردی-عرەبی-فارسی) پارێزراوە.

-هۆڵی پیرەمێرد/بۆگۆڤاروڕۆژنامەکان
ئەم بەشەلەساڵی ١٩٩٦ دامەزراوە بەناوی (پیرەمێرد)ی شاعیر کە خۆی دامەزرێنەری ئەم کتێبخانەیە بووە هاوکات ڕۆژنامە نوسێکی لێهاتوو بووە و ئەم بەشە بۆئەو سەرچاوانە تەرخان کراوە جگەلە ڕۆژنامەوگۆڤاری کوردی سەرچاوەی عرەبیش لە خۆدەگرێت،لەساڵی ٢٠١٥ ببیلۆگرافیای ئەم بەشە ئامادەکراوە

-هۆڵی دیلان/بۆکتێبخانەی کەسایەتییەکان
ئەم بەشە لەساڵی ٢٠١١ تەرخانکراوە بۆکتێبخانەی کەسایەتییەکان بەشێوازێکی سەربەخۆ کە زیاتر لە (٣٧) کەسایەتی لەلایەن خۆیان یاخود بنەماڵەکانیان کتێبەکانیان پێشکەش بەم بەشەکراوە زیاتر لە (٢٢٠٠٠)سەرچاوە لە خۆ دەگرێت.

-هۆڵی لەتیف هەڵمەت/بۆکۆڕوسیمینار و چالاکی هونەری
ئەم هۆڵە بەناوی شاعیری ناسراوی کورد(لەتیف هەڵمەت) ناونراوە کە تایبەتە بەسازدانی کۆڕوسیمیناروچالاکییە هونەریەکان،لەئێستاشدا لەلایەن ڕێکخەرانی ئەم بەشەودڵسۆزانی ئەدەب و هونەر هەموو ڕۆژانێکی سێ شەممە چالاکی ئەدەبی و سیمیناری جیاوازی تێدا سازدەکرێت.

-هۆڵی شێخ نوری شێخ ساڵح/بۆ خوێندنەوەوپێشانگا
ئەم هۆڵە بەناوی شاعیر(شێخ نوری شێخ ساڵح) ناونراوە کە بۆ دوومەبەستی سەرەکی بەکاردێت کە بریتین لە خوێندنەوە و کردنەوەی پێشانگای کتێب و هەندێک پێشانگای تایبەتی تر.

لەنێوکتێبخانەی گشتی سلێمانی دا گرنگی تایبەت بە منداڵ دراوە و لە١٥/٣/١٩٩٨
دا کتێبخانەی منداڵان بە هاوکاری منداڵ پارێزی کوردستان و بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا ( جەمال عەبدول) کراوەتەوە ، هۆڵەکە بەناوی ( محەمەدی مەلاکەریم ) ناونراوە کەلەسێ بەشی سەرەکی پێک دێت
١-هۆڵی خوێندنەوە :ئەم هۆڵە بەناوی (ئیبراهیم ئەمین باڵدار) دانەری ئەلف و بێی کوردی ناونراوە کە منداڵان و سەرجەم تەمەنە جیاوازەکان سەردانی ئەم بەشە دەکەن،کۆی سەرچاوەکانی زیاترە لە ١٦٠٠٠ سەرچاوەی جۆراو جۆر بە زمانی جیاواز لە بابەتەکانی ( شیعر-چیرۆک-پەخشان-بابەتی زانستی-مێژوویی ،دیوانی شاعیران و وەرزش و هونەر ....)
هەرلەم بەشەدا منداڵ دەتوانێت بەشێوەی خواستن لە کتێب و سەرچاوەکان سود مەند بێت
٢-هۆڵی وێنەکێشان: ئەم بەشە بەناوی شاعیری گەورە ( کاکەی فەلاح) ناونراوە کەتایبەتە بەچالاکی هونەری
٣-هۆڵی سینەما: ئەم بەشەلە ڕۆژی ٢٣/٤/٢٠١٦ بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی کتێبەوە کراوەتەوە کە تێیدا نمایشی فیلم و بابەتی پەروەردەیی بۆ منداڵان دەکرێت

0- لەکتێبخانەی گشتی سلێمانیدا بەشەکانی ( پێرست و پۆلێن – بەشی تۆمار – هۆبەی بیبلۆگرافیا – بەشی سپاردن – بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان – بەشی کارگێڕی – ماڵپەڕی کتێبخانە – هۆبەی ئامارو میلاک- هۆبەی دۆسییەکان – بەشی ژمێریاری و وردبینی – بەشی کتێبخانەی شارۆچکەکان ) کە هەریەکە لەم بەشانە ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە نێوکتێبخانەکەدا
1- گەلەری ئازاد شەوقی
2- ئەم گەلەرییە لەساڵی ٢٠١٣ وەک ڕێزلێنانێک بۆهونەرمەند (ئازاد شەوقی) لەسەر ئەرکی ( د.تەهاڕەسوڵ) نۆژەنکراوەتەوە کەتایبەتە بە نمایشکردنی چالاکییە هونەرییەکان.  
3- ڕۆژانە ئەوهامشۆکەرانەی سەردانی ئەم کتێبخانەیە دەکەن تۆماردەکرێت و ساڵانە کتێبخانەکە ئاماری سەوردانکەرانی خۆیان بڵاو دەکەنەوە بۆساڵی ٢٠١٨ ئەو کەسانەی سەردانی ئەم کتێبخانەیان کردووە ڕاگەیەنراوە
4- لەم بارەیەوە ئالان ڕەووف / بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی سلێمانی بەسایتی خاکی وت: 
5- بەپێی ئاماری تایبەتی کتێبخانەی گشتی سلێمانی بۆ ساڵی ٢٠١٨ ژمارەی خوێنەران و میوانەکان بریتی بوون لە (١٣٥٥٧)، هەروەها بۆ ساڵی ٢٠١٨ (١٠٤٢) ژمارەی سپاردن دراوە بەوکتێبانەی کەچاپکراون
سەبارەت بەسەردانی بەشی منداڵان ئالان رەووف وتیشی : تەنها لە مانگی دووی ئەم ساڵدا (٢٣٣٠) منداڵ لە قوتابخانە و باخچەکان سەردانی بەشی منداڵانیان کردووە.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved