27/3/2019 10:00 AM

ئه‌پڵ ئایپه‌د ئه‌یرو ئایپه‌د مینی نمایش ده‌كات

یه‌ك هه‌فته‌ به‌رله‌وه‌ی ئه‌پڵ په‌رده‌ له‌سه‌ر سرویسی ستریمی ڤیدیۆ كه‌ به‌رهه‌مێكی نوێیه‌ لابدات، دوو جۆری نوێی ئایپه‌د نمایش ده‌كات.

ئایپه‌د ئه‌یر كه‌ نرخه‌كه‌ی له‌ 499 دۆلاره‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات پیشانده‌رێكی 10.5 ئینچی ڕێتینای هه‌یه‌و هاوشێوه‌ی ئایفۆن XS له‌ پێواژۆكه‌ر (پرۆسێسۆر) A12 بایۆنیك كه‌ڵك وه‌ده‌گرێت. ئایپه‌ده‌كه‌ی دیكه‌ ناوی ئایپه‌د مینییه‌ كه‌ جێگره‌وه‌ی ئایپه‌د مینیی 54 و له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ گۆڕانكاری تێدا نه‌كراوه‌. مۆدێله‌ نوێیه‌كان له‌ ئێستادا بۆ پێش فرۆش له‌به‌رده‌ستدان و له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ له‌ بازاڕدا ده‌ستده‌كه‌ون.

ئایپه‌د ئه‌یری نوێ له‌نێوان ئایپه‌دی 9.7 ئینچییه‌ كه‌ ساڵی رابردوو خرایه‌ بازاڕو نرخه‌كه‌ی 329 دۆلار بوو و ئایپه‌دی 11 ئینچی پرۆ كه‌ نرخه‌كه‌ی 799 دۆلار بوو. ئایپه‌د ئه‌یره‌ نوێیه‌كه‌ له‌ڕاستیدا نوێكارییه‌كه‌ بۆ ئاپیه‌د پرۆی 10.5 ئینچیی ساڵی 2017.

تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئایپه‌د ئه‌یری 2019 به‌مشێوه‌یه‌ن:

*شاشه‌ی 10.5 ئینچی ڕیتینا به‌ ڕێزڵوشنی 2224 له‌ 1668 پیكسێل
*كامێرای 8 مێگاپیكسیلی پشته‌وه‌و 7 مێگاپیكسێلی پێشه‌وه‌
*پشتوانی له‌ قه‌ڵه‌می ئه‌پڵ
*پێواژۆكه‌ری A12 بایۆنیك به‌ مه‌كینه‌ی نیوراڵ
*پاشه‌كه‌وتی 64 گیگابایتی و 256 گیگابایتی
*پشتیوانی له‌ eSim
*10 كاتژمێر كاركردن به‌ باتری
*ئایدی تاچ
*كانێكتۆری ڕووناك
*كێشی 456 گرام
*ڕه‌نگی خۆڵه‌مێشی، زیوین و ئاڵتونی
*نرخ 499 دۆلار

خاك – سه‌مه‌د كورده‌





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved