له پێشكه‌وتنێكی نوێی زانستیدا و بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا زاناكان توانیان ڕێڕه‌وی كات پێچه‌وانه بكه‌نه‌وه.تیمێك له‌توێژه‌ره‌وانی په‌یمانگای مۆسكۆ بۆ فیزیا و ته‌كنه‌لۆژیاو تیمێكی زانایانی سویسرا‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌زموونێكی نوێیان ئه‌نجامدا كه مانایه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتنه‌كانمان ده‌رباره‌ی فیزیای كوانته‌م و یاسا گه‌ردوونییه‌كان به‌وه‌ی توانیویانه ئامێرێكی كات تێپه‌ڕاندن دروست بكه‌ن كه ده‌توانێت به‌پێچه‌وانه‌ی ڕێڕه‌وی كاته‌وه بڕوات و پێچه‌وانه‌ی یه‌كێك له یاسا نه‌گۆڕه فیزیاییه‌كان بێت. ئه‌و زانایانه توانیان ڕێڕه‌وی كات بگۆڕن به به‌كارهێنانی ژمێره‌ی كوانتهمو به به‌كارهێنانی ئه‌لكترۆنه‌كان و تیۆری فیزیای كوانته‌م و توانیان دۆخێك دروست بكه‌ن كه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌یه ڕیزی په‌رشوبڵاوی تۆپه‌كان بخه‌نه‌وه دۆخێكی ڕێكخراو كه پێشتر هه‌یبووه، ئه‌وه‌شی سه‌یری ئه‌و حاڵه‌ته بكات له كۆمپیوته‌ره‌كه‌دا وه‌ك ئه‌وه‌یه كات ببینێت به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه. زاناكان به هیوان ئه‌م ته‌كنه‌لۆژیایه له داهاتوودا باشتر بكرێت وردتر بێت و زیاتر پشتی پێببه‌سترێت.له‌م باره‌یه‌وه دكتۆر (گۆردی لیسۆڤیك) سه‌رۆكی تاقیگه‌ی فیزیا و زانیاریی كوانته‌م له په‌یمانگای مۆسكۆ وتی»توانیومانه حاڵه‌تێك دروست بكه‌ین كه گه‌شه ده‌كات و به‌ره‌و ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی په‌یكانی تیرمۆدینامیكی كات «. وه‌رزنامه‌ی(Scientific Report ) ڕاپۆرتی زانستی له نوێترین ژماره‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه ئامێری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی كاته‌كه كۆمپیوته‌رێكی كوانته‌می ئاساییه كه له‌چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنه‌كان پێكهاتووه وپێیاندهوترێت (كوبیت ) كه ئه‌وانیش یه‌كه‌ی زانیاریین كه یان له سفر یان له‌یه‌ك پێكهاتوون یان تێكه‌ڵه‌یه‌كی له ڕاده‌به‌ده‌ری ئه‌و دوو حاڵهتهنو له ئهزمونهكهدا پرۆگرامێكی گه‌شه‌پێدراو خرایه ڕوو كه ده‌بنه هۆی گۆڕینی ئه‌و كوبیتانه بۆ شێوازێكی ئاڵۆز و گۆڕدراو له خانه‌ی سفر خانه‌ی یه‌كان. له‌م حاڵه‌ته‌دا چۆن تۆپی سپی بلیارد كاتێك به‌ر تۆپه‌كانی دیكه ده‌كه‌وێت بڵاویان ده‌كاته‌وه سیستمه‌كه تێكده‌دات ئاواش له‌م سیستمه دروست دهبێتو به‌هۆی به‌رنامه‌یه‌كی تره‌وه حاڵه‌تی كۆمپیوته‌ره كوانتهمییهكه رێك ده‌خرێته‌وه به شێوه‌یه‌ك ئه‌و گهشهكرنهی كوبیت به‌ره‌و ئاراسته‌ی پێچه‌وانه ده‌ڕوات ، واته لهپشێوییهوه بۆ ڕێكخراوی. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه له‌م ئه‌زمونه‌دا كه پێچه‌وانه‌ی یاسای دووه‌می تیرمۆدینامیكیه كه به یه‌كێك له‌یاسا جێگیره‌كانی فیزیای كوانته‌م داده‌نرێت وه‌سفی گه‌شه‌كردن ده‌كات له رێكخراوییهوه بۆ پشێویی، به شێوه‌یه‌ك ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی كه له‌سه‌ره‌وه باسكرا جارێكی تر پشێویی به ته‌واوی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ شێوه‌ی یه‌كه‌می كه ڕێكخراوییه، ئه‌مه‌ش شتێكه كه ناتوانرێت به پشتبه‌ستن به یاسای دووه‌م بكرێت. زانایان جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه توانیویان به‌ڕێژه‌ی (85%) سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن له‌پێچه‌وانه كردنه‌وه‌ی كاتدا كاتێك كاریان له‌سه‌ر دوو یه‌كه‌ی كوبیت كردووه ، به‌ڵام كاتێك كاریان له‌سه‌ر سێ یه‌كه كردووه ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنیان (50%) بووه، به‌ڵام ئه‌و تیمه پێشبینی ده‌كه‌ن له داهاتوودا و كاتێك چاكسازیان له ئامێره به‌كارهاتووه‌كاندا كرد ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه‌یان به‌رزتر بێته‌وه. سه‌باره‌ت به‌و بوارانه‌ش كه ئه‌م ئه‌زمونه‌ی تێدا ده‌كرێت، دكتۆر (لسۆڤیك) وتی» ده‌توانرێت ده‌ره‌ئه‌نجامی ئه‌و خوارزمییهی به‌ده‌ستهاتووه له‌و به‌رنامانه‌دا به‌كاربهێنرێت كه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆمپیوته‌ری كوانته‌می به‌كاربهێنرێت به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان و دروستبوونی پشێویی».
النقطة العلمیة
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure