6/4/2019 11:06 AM

لەیاری لوتكەی هەفتە بەرشەلۆنە پێشوازی لە ئەتلەنتیكۆ مەدرید دەكات

لە جەولی 31ی خولی لالیگای ئیسپانیدا ئەمشەو بەكاتی كوردستان كاتژمێر 9:45 خولەك یاری لوتكەی هەفتە بەرێوە ئەچێت .

یارییەكە لەنێو یاریكای كامپنۆی تایبەت بەیانەی بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت كە هەردوویانە بردنەوەی سێ خاڵی یارییەكە دەبێتە گرنگیەكی زۆر بۆیان چونكە لە ئەگەری بردنەوەی یانەی میوان جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەبێتە 5 خاڵ و لە كاتێكدا بەرشەلۆنە  سەركەوتن تۆمار بكات هەنگاوێكی تر لە بردنەوەی نازناوەكە نزیك دەبێتەوە .

ئێستا بەرشەلۆنە بە 70 خاڵ لە پێشەنگی خولەكەدایەو یانەی ئەتلەنتیكۆمەدرید بە 62 خاڵ لە پلەی دووەم وەستاوە .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved