له درێژه‌ی چالاكییه‌كانی ساڵۆنی كوردستانی نوێ و له چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی ڕووناكبیری (له حزوری خاوه‌ن شكۆدا) سه‌عات 10:30 ڕۆژى 16-4-2019 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌رو ڕۆژنامه‌نووس و كه‌سایه‌تی سیاسی و مامۆستای زانكۆ كۆڕێك بۆ ناساندن و ئیمزاكردنی كتێبی (عبدالرحمن ذبیحی عولما صفحات من سیره‌ی حیاته) بۆ عه‌لی شه‌مدین ڕێكخرا. نووسه‌ر عه‌لی شه‌مدین به‌وردی باسی له ناو و ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه كرد‌و خه‌بات و تێكۆشانی بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد عه‌بدولڕه‌حمان زه‌بیحی به‌رز نرخاند كه ڕۆڵێكی به‌رچاوی له خه‌باتی ئازادیخوازه‌ی گه‌له‌كه‌مان له كوردستان به‌تایبه‌تی له ڕۆژهه‌ڵات و باشوور‌و خۆرئاوای كوردستان هه‌بووه‌و جگه له خه‌باتی سیاسی له‌بواری زمان و ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیری كورد تێكۆشاوه‌و به سه‌ربازی ون وه‌سفی كرد. دواتر ئاماده‌بووان دیدو بۆچوونی خۆیانی له‌مه‌ڕ بابه‌ته‌كه ده‌ربڕی و له كۆتاییشدا كتێبه‌كه به ئیمزای نووسه‌ر به‌سه‌ر ئاماده‌بوواندا دابه‌شكرا. خاك - وێنه/حه‌مه عومه‌ر
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure