پڕۆژه هه‌یه له ئایينده‌دا كێشی جه‌سته‌ی گه‌شتیار نرخی بلیتی فڕۆكه دیاری بكات. ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه، له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی به‌ریتانیاو كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی ئه‌و وڵاته‌وه پڕۆژه‌یه‌ك پێشنیازكراوه له ئاینده‌دا له‌كاتی گه‌شتكردندا، حساب بۆ كێشی جه‌سته‌ی گه‌شتیاریش بكرێت، به‌وه‌ی پێش گه‌شتكردن كێشی جه‌سته‌ی گه‌شتیاره‌كه نرخی بلیت دیاری بكات. ئه‌و سه‌رچاوانه ئه‌وه‌شیان راگه‌یاندووه، هۆكاری پێشنیاركردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تێبینی ته‌واو كراوه له‌كاتی گه‌شتی فڕۆكه‌دا كێشی جه‌سته‌ی گه‌شتیاره‌كان هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه زۆرتر سوته‌مه‌نی بسوتێنێ به به‌راود به‌هه‌مان گه‌شت بۆ هه‌مان شوێن، به‌ڵام كێشی جه‌سته‌ی گه‌شتیاره‌كان كه‌متر بووبێت، واته (قه‌ڵه‌و) نه‌بووبێتن. خاك - سكای نیوز العربیه
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure