25/4/2019 02:13 PM

درێسی وه‌رزی داهاتووی لیڤه‌رپوڵ ته‌ڕ نابێت

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ درێسی ره‌سمی بۆ وه‌رزی داهاتوو ئاشكرا كرد كه‌ به‌ڕه‌وچاوكردنی یادی 100 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی بۆب پیزلی ئه‌فسانه‌ی‌ یانه‌كه‌ دروستكراوه‌ كه‌ ماوه‌ی‌ 50 ساڵی له‌ یانه‌كه‌ به‌سه‌ربردوه‌.
كۆمپانیای نیو بالاس كه‌ سپۆنسه‌ری لیڤه‌رپوڵه‌و درێسی ئه‌و یانه‌یه‌ دروست ده‌كات درێسی نوێی یانه‌كه‌ی‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ره‌نگی سووره‌و هێڵی سپی تێدایه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار له‌ وه‌رزی 1982-1983 خراوه‌ته‌ سه‌ر درێسی یانه‌كه‌ و ئه‌و كات بیزلی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ بووه‌.
ئه‌م درێسه‌ به‌ نوێترین شێواز دروستكراوه‌ كه‌ ته‌كنه‌لۆژیای نیو بالاس درای تیادا به‌كارهاتووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ درێسه‌كه‌ هه‌رگیز ته‌ڕ نابێت، له‌ پاڵ ئه‌وه‌ش تۆڕ له‌ قۆڵه‌كانی و سه‌ر سینگی هه‌یه‌ بۆ هه‌وا گۆڕكێ.
شۆرته‌كه‌ش ره‌نگی سووری ته‌واوه‌و گۆره‌ویه‌كانیش هه‌ر ره‌نگی سووره‌ و به‌ سیستمێك دروستكراوه‌ نایه‌ڵێت قاچ ئاره‌ق بكاته‌وه‌ و قوماشه‌كه‌شی به‌ جۆرێكه‌ كه‌ توانای هه‌وا گۆڕكێی هه‌یه‌.

خاك- ئاژانسەكان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved