25/4/2019 02:15 PM

ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام داهاتێكی خه‌یاڵی ده‌ست ده‌كه‌وێت

راپۆرته‌كانی هه‌واڵ دوپاتیان كرده‌وه‌ یانه‌ی‌ ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام به‌ باشترین شێوه‌ سوود له‌ گه‌یشتنی به‌ قۆناغی پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ ده‌بینێت كه‌ به‌هۆی ئه‌مه‌وه‌ داهاتێكی خه‌یاڵی ده‌ستده‌كه‌وێت.
ئه‌یاكس ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ ئاستی به‌رز له‌ چامپیۆنس لیگ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ماڵئاوایی به‌ ریاڵ مه‌دریدی پاڵه‌وانی 3 وه‌رزی رابردوو و یۆڤانتۆس كردوه‌ كه‌ ئه‌مه‌ی‌ دوایی یه‌كێك بوو له‌ ركابه‌ره‌ به‌هێزه‌كان بۆ بردنه‌وه‌ی‌ نازناوه‌كه‌و له‌ قۆناغی داهاتووش به‌رامبه‌ر به‌ تۆتنهام یاری ده‌كات.
ئه‌یاكس له‌ رووی داراییه‌وه‌ قازانجێكی زۆر ده‌كات كه‌ ته‌نها له‌ رێگه‌ی‌ مافی په‌خشكردنی یارییه‌كانه‌وه‌ بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی ده‌ست ده‌كه‌وێت و ره‌نگه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ش بگاته‌ 100 ملیۆن یۆرۆ ئه‌گه‌ر بگاته‌ یاری كۆتایی و نازناوه‌كه‌ش بباته‌وه‌.؟
ئه‌یاكس یه‌كه‌م یانه‌ی‌ هۆڵه‌ندیه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ ده‌گاته‌ ئه‌م قۆناغه‌ی چامپیۆنس لیگ به‌هۆی ئه‌مه‌ش ئه‌و یانه‌یه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆری پێده‌درێت ئه‌مه‌ش وه‌كو مافی په‌خشكردنی یارییه‌كان له‌ پاڵ ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ بڕه‌ پاره‌یه‌كی زۆری له‌لایه‌ن یوفاوه‌ پێده‌درێت.
له‌ پاڵ ئه‌و پاره‌یه‌شدا بوونی چه‌ندین ئه‌ستێره‌ له‌ ریزه‌كانی واده‌كات ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ میركاتۆی هاوینه‌دا ببێته‌ نێچیری یانه‌ گه‌وره‌كان و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی لێ بگوازنه‌وه‌ ئه‌مه‌ش داهاتی زیاتر به‌و یانه‌یه‌ ده‌به‌خشێت.
ئه‌یاكس تا ئێستا دی یۆنگی به‌رامبه‌ر به‌ 70 ملیۆن یۆرۆ به‌ بارسێلۆنا فرۆشتوه‌و نزیكیشه‌ له‌وه‌ی‌ دی لی خت به‌ بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت، له‌پاڵ ئه‌وانیش داڤید نێرس بۆندی به‌بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ پێشكه‌ش كراوه‌ و حه‌كیم زیاشیش نزیكه‌ له‌وه‌ی‌ به‌بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ ریزی یانه‌كه‌ جێبهێڵێت و به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی راگه‌یاندنیش ره‌نگه‌ ئه‌م هاوینه‌ به‌ كی گشتی 300 ملیۆن یۆرۆ بچێته‌ خه‌زێنه‌ی‌ ئه‌و یانه‌یه‌وه‌.

خاك- ئاژانسەكان





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved