27/4/2019 09:28 AM

یه‌كه‌م رۆژی پاڵه‌وانێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی كوردستان كۆتایيهات

له‌ پاڵه‌وانێتی گۆره‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی كوردستان بۆ كوڕان و كچان، یانه‌كانی شاری سلێمانی پێشه‌نگی یارییه‌كانیان گرتووه‌.

پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ یاریگه‌ی كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سلێمانی به‌رێوه‌ده‌چێت به‌ به‌شداری زیاتر له‌ 10 یانه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان.

له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و پاش به‌رێوه‌چوونی چه‌ندین یاری به‌هێز، كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له‌ پێشه‌وه‌ن و خانه‌قینیش له‌ ركابه‌ری به‌هێزدان.

له‌سه‌ر ئاستی كچانیش، كچانی سیروانی نوێ و پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌شی زۆری یارییه‌كانیان چنیوه‌ته‌وه‌.

هه‌ر له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، دوو ژماره‌ی پێوانه‌ی شكێنرا له‌ هه‌ڵدرا له‌ قورسی كچان له‌لایه‌ن ژولیان عوسمان و فرێدانی قورسایی له‌رێگه‌ی ئاسا عه‌زیزه‌وه‌.

 
خاك - هه‌رێز جه‌مال










created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved