27/4/2019 02:15 PM

باشترین كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانیی له‌ جیهاندا


پێگه‌ی كۆمپانیای(TripAdvisor)ی گه‌شتیاریی له‌ ڕێگه‌ی ڕاپرسییه‌ك له‌ناو گه‌شتیاراندا باشترین كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی له‌ جیهاندا دیاریكردووه‌.
كۆمپانیای فڕۆكه‌وانیی سه‌نگافوره‌(Singapore Airlines) له‌ سه‌ره‌وه‌ی لیستی پۆلێنكردنی باشترین كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانیی جیهانه‌ و دوای ئه‌ویش كۆمپانیای فرۆكه‌وانی قه‌ته‌ر (Qatar Airways)ه‌ و ڕیزبه‌ندیی سێیه‌میش بۆ(EVA Air) و كۆمپانیای فرۆكه‌وانیی ئیماراته‌ (Emirates)ه‌ و دوای ئه‌وانیش هێڵی ئاسمانیی ژاپۆن(Japan Airlines)دێت.
هه‌روه‌ها كۆمپانیای فرۆكه‌وانیی ئیمارات تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تریشی هه‌یه‌ له‌و ڕیزبه‌ندی‌و پۆلێنكردنه‌ كه‌ باشترین هۆبه‌ی پله‌یه‌كی هه‌یه‌ و كۆمپانیای (Qatar Airways)یش باشترین هۆبه‌ی هه‌یه‌ بۆ خاوه‌ن كار و بازرگانه‌كان له‌ فڕۆكه‌كانیدا و له‌مه‌شدا له‌گه‌ڵ هێڵی ئاسمانی سه‌نگافوره‌ (Singapore Airlines) یه‌ك ده‌گرنه‌وه‌.
هه‌رچی هێڵی ئاسمانیی نیو زیلانده‌ (Air New Zealand)پله‌ی یه‌كه‌می هه‌یه‌ له‌ پله‌به‌ندیی ئابوریدا و هێڵی ئاسمانیی(Virgin Atlantic)یش چوه‌ پله‌ به‌ندیی پۆلێنی باشترین كۆمپانیای فرۆكه‌وانیی ئه‌وروپییه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سپوتنیك



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved