30/4/2019 09:11 PM

ڤۆڵکسواگن ئۆتۆمبیلی کارەبایی شاسی بەرز دروست دەکات

کۆمپانیای ڤۆڵکسواگێن هێڵی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلە کارەباییەکانی پەرە پێدەدات و ئۆتۆمبیلێکی SUV نوێ نمایش دەکات.
کۆمپانیاکە دیزاینی سەرەتایی ئۆتۆمبیلی ID Roomzz نمایش دەکات کە بەرهەمهێنانەکەی لە ساڵی ٢٠٢١دا دەستپێدەکات. ID Roomzz هاوشێوەی Crozz ە کە ئۆتۆمبیلێکی بچوکترە و دوو مەکینەی بە توانایی ٣٠١ ئەسپەهێز هەیە. بەم مەکینەوە ئۆتۆمبیلەکە دەتوانێت ٤٧٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا بڕوات.
ئۆتۆمبیلەکە باترییەکی ٨٢ کیلۆوات کاتژمێری دەبێت و دەتوانێت لە ٦.٦ چرکەدا خێراییەکەی لە سفرەوە بگاتە ١٠٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
هەروەها داشبۆردی ئاسایی لەم ئۆتۆمبیلەدا لابراوە و پەنێلێکی تەواو شیشەیی لە جیاتی دانراوە کە وەک پێشاندەرێکی گەورە کار دەکات. داپۆشەری کورسییەکانی ئەم ئۆتۆمبیلە لە مادەی ئەپڵ سکین پێک هاتووە کە بەرهەمێکی نوێیە. سیستەمی کلین ئەیر بۆ خاوێنکردنەوەی هەوای ناو ئۆتۆمبیلەکە جێگیر کراوە.

 

خاک- سەمەد کوردە








زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved