1/5/2019 10:06 AM

فۆرد ئیسكه‌یپی نوێ جیاوازه‌

كۆمپانیای فۆردی ئه‌مریكی نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی له‌ جۆری ئیسكه‌یپ به‌رهه‌مهێناو له‌ڕووی میكانیكی و قه‌باره‌وه‌ ته‌واو له‌ نه‌وه‌كانی پێش خۆی جیاوازه‌.

كۆمپانیای فۆرد بۆ نه‌وه‌ی چواره‌می فۆرد ئیسكه‌یپ گرنگی زۆری به‌ ئیسراحه‌تی شۆفێرو سه‌رنشینان و توانای ئۆتۆمبێله‌كه‌ داوه‌، كه‌ وابڕیاره‌ له‌ پایزی ئه‌مساڵدا ئیسكه‌یپی مۆدێل 2020 بخاته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌، ئه‌م ئۆتۆمبێله‌  له‌ڕووی ده‌ره‌وه‌و نه‌وه‌وه‌ له‌ نه‌وه‌كانی پێشخۆی گه‌وره‌تره‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی ده‌توانێت 1000 لیتر شمه‌ك هه‌ڵبگرێت، ئه‌مه‌ش كاتێك كوشنی دووه‌می ده‌نوشتێته‌وه‌.

له‌ڕووی پێشه‌وه‌ی فۆرد ئیسكه‌یپ هاوشێوه‌ی پێشی فۆرد فۆكه‌سه‌، له‌ به‌شی ناوه‌وه‌شی شاشه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه‌ی بۆ دانراوه‌ كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 8 ئینجه‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی شاشه‌یه‌كی تری له‌بری شاشه‌ی هێماكان به‌ قه‌باره‌ی 12.3 ئینج بۆ دانراوه‌.

له‌ڕووی میكانیكه‌وه‌ فۆرد ئیسكه‌یپ 2020 خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی چوار بستۆنی نوێیه‌، كه‌ له‌ جۆری (ئیكۆپۆسته‌)، بزوێنه‌ره‌كه‌ له‌ جۆره‌كانی 1.5 لیترو 2 لیتره‌، كه‌ توانایان له‌نێوان 180 بۆ 250 ئه‌سپدایه‌ به‌ خێرایی سوڕانه‌وه‌ی 240 و 372 نیوتن/مه‌تره‌، ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌ی له‌ جۆری هه‌جینه‌ (بزوێنه‌رێ كی نوێیه‌ كه‌ له‌ بزوێنه‌رێكی ئاسایی و كاره‌بایی پێكدێت و توانایه‌كی زۆر به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌به‌خشێت و توانای چه‌ند هێنده‌ زیاد ده‌كات).

بزوێنه‌ره‌ كاره‌باییه‌كه‌ توانای 198 ئه‌سپی تر ده‌دات به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌، به‌ شێوه‌یه‌ك هه‌ر ئه‌م بزوێنه‌ره‌ كارده‌كات، به‌ڵام كاتیك خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ گه‌یشته‌ 136 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌عاتێكدا، ئه‌وا بزوێنه‌ری سوته‌مه‌نیه‌كه‌ش ده‌كه‌وێته‌كار.

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ هێشتا نرخی دیارینه‌كراوه‌و له‌ ڕابردووشدا توانیویه‌تی جه‌ماوه‌رێكی زۆر بۆخۆی ڕابكێشێت.


خاك - و/گۆران قادر
س: الامارات الیوم



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved