2/5/2019 10:04 AM

دوو كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی ده‌بنه‌ پاڵه‌وانی سلێمانی

دوو كارمه‌ندی به‌رگری شارستانی سلێمانی ده‌بنه‌ پاڵه‌وانی پاڵه‌وانێتی له‌شجوانی بۆ ساڵی 2019 ی سلێمانی.

هه‌ردوو كامه‌ندی به‌رگری شارستانی سلێمانی به‌ ناوه‌كانی (ره‌نــج عه‌لی حسێن و ڪـــارزان محه‌مه‌د) كه‌ له‌دوای پیشه‌كه‌یان سه‌رقاڵی وه‌رزشی له‌شجوانین، له‌ پاڵه‌وانێتی ساڵی 2019 دا كه‌ ڕێڪخرا بۆ وه‌رزشه‌وانی له‌شجوانی یانه‌كانی سلێمانی و ده‌روبه‌ری به‌شداریان كردو دوای ڕاهێنانێڪی باش و خۆئاماده‌كردنێكی پێشـوه‌خته‌ بۆ (فیئه‌ی بۆدی بۆلدین و بۆدی كلاسیكی كراوه‌) توانیان له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م به‌ده‌ستبهێنن>

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی سلێمانی پیرۆزبایی له‌و دوو كارمه‌نده‌یان ده‌كات، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێده‌دات كه‌ به‌رده‌وام یارمه‌تیده‌رو هه‌نده‌ریانبن.


خاك - راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی سلێمانی











created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved