6/5/2019 09:14 AM

ئایفۆن زانیاری ناڕاست به‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات

كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌سه‌ر توانای پاتری مۆبایله‌كانی ئایفۆن زانیاری ناڕاست به‌ به‌كارهێنه‌رانی ده‌دات و كۆمپانیایه‌كیش ڕاستیيه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كات.

كۆمپانیای (ویتچ)ی به‌ریتانی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ڕێنمایی ته‌كنه‌لۆژی و ڕاوێژكاری بۆ به‌كارهێنه‌ران، لایه‌نێكی خراپی پاتری مۆبایله‌كانی ئایفۆن ئاشكرا ده‌كات كه‌ تواناكه‌یان له‌و توانایه‌ زۆر كه‌متره‌ كه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات كه‌ توانایان له‌نێوان له‌ %18 و51یه‌.

كۆمپانیاكه‌ ده‌ڵێت: نۆ نموونه‌ی مۆبایلی ئایفۆنمان تاقیكردۆته‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ هاوشێوه‌ی توانای پاتری مۆبایلی (ئایفۆنxr) نیه‌ له‌ڕووی توانای به‌رگه‌گرتنی پاتریه‌كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، به‌ شێوه‌یه‌ك پاتریه‌كه‌ توانای 16 سه‌عات و 32 ده‌قیقه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام كۆمپانیای ئه‌پڵ ده‌ڵێت توانای پاتری مۆبایله‌كانی ده‌گاته‌ 25 سه‌عات.

له‌ وه‌ڵامی بانگه‌شه‌كه‌ی كۆمپانیای ویتچ، كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌وردی تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئامێره‌كانمان ئه‌نجامده‌ده‌ین و متمانه‌مان به‌ ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانمان هه‌یه‌.


خاك - و/گۆران قادر
س: sky news



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved