9/5/2019 09:07 AM

یادى وه‌رزشكاره‌ كۆچكردووه‌كان كرایه‌وه‌

له‌ شارى سلێمانى رۆژى  8-5-2019 سێهه‌مین ساڵیادى  وه‌رزشكارانى كۆچ كردوو مامۆستا سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم و دكتۆر عاسى فاتیح،  ئاسۆ ده‌روێش كرایه‌وه‌ .

له‌ هۆڵى مام له‌ كۆلیجى وه‌رزشى زانكۆى سلێمانى یادى هه‌ریه‌كه‌ له‌ وه‌رزشكاران د.عاسى فاتیح و ئاسۆ ده‌روێش كرایه‌وه‌و خه‌ڵاتى رێزلێنانیش به‌خشرا به‌ چه‌ند هاورێیه‌كى كۆچكردووان.

پاشنیوه‌رۆش له‌ هۆڵى  نوێنه‌رایه‌تى سلێمانى  لیژنه‌ى ئۆلۆمپى كوردستان، سێهه‌مین ساڵیادى مه‌راسیمى به‌خشینى خه‌ڵاتى مامۆستا سه‌ڵاح محه‌مه‌د كه‌ریم به‌رێوه‌چوو.

بۆ ئه‌مساڵ  هه‌شت كه‌سایه‌تى دیارى تۆپى پێ له‌ رابردوو له‌ شایسته‌ترین مه‌راسیم خه‌ڵاتكران و ته‌واوى خه‌ڵاته‌كانیش له‌لایه‌ن لاهور شێخ جه‌نگى دابینكرابوو.

ئه‌و كه‌سێتیانه‌ى خه‌ڵاتكران  پێكهاتبوون له‌  محه‌مه‌د  عه‌لى سه‌عید  ناسراو به‌ مامۆستا محه‌مه‌د بچكۆل، محه‌مه‌د عوسمان، سه‌عدى غه‌ریب، ئامانج كه‌مال، ره‌فیق ئیسماعیل، شێخ ستار محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د ناسراو به‌ حه‌مه‌ بالابه‌رز، ئازاد وه‌هاب.

به‌ره‌به‌یانی رۆژى 8-5-2016 وه‌رزشكاری كوردی ناسراوی كوردستان كه‌ به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانیكردنی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی عێراق به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێكه‌وتبوون، له‌سه‌ر رێگای خاڵس توشی ڕووداوێكی هاتوچۆی سه‌خت ده‌بنه‌وه‌و گیانیان له‌ده‌ستدا.

خاك - هه‌رێز جه‌مال







created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved