9/5/2019 02:04 PM

ئامێرێکی نوێ بۆ یارمەتیدانی گرتنەوەی ئێسکی شکاو


خوێندکارانی ئەندازیاریی زانکۆی ڕایس، ئامیرێکیان دروست کردووە کە بەکارهێنانی بڕغوو بۆ جێگیرکردنی کەرەستە کانزاییەکان لەناو ئێسکی شکاودا سادە دەکاتەوە.

 

ئەم ئامێرە کاتێک لەسەر قاچی نەخۆش دادەنرێت، کەرەستەی موگناتیسی ناو پارچە کانزاکە بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دروست بڕغووەکان لە جێگەی خۆیاندا جێگیر بکات.


توێژەرانی زانکۆی ڕایس لە ڕێگەی دروستکردنی ئەم ئامێرەوە یارمەتیی دکتۆرەکان دەدەن کە هەڵبەستنەوەی ئیسکی درێژ لەناو دەست و قاچەکاندا سادەتر بکەنەوە. بۆ ئەم کارەش کەڵک لە موگناتیسەکان وەردەگرن بۆ ئەوەی شتەکان لە جێگەی خۆیاندا دانێن.


یارینسکی، یەکێک لە ئەندامانی ئەم توێژینەوەیە، دەڵێت "ئێمە دەمانەوێت ڕێژەی بەکارهێنانی تیشکی ئیکس و کاتی نەشتەرگەرییەکە کەم بکەینەوە."


لە ئێستادا پزیشکەکان پێویستییان بە بەکارهێنانی پارچەیەکەی کانزایی درێژ و وایەرێکی ڕێنوێنیکەرە کە بیخەنە بەشی کۆتایی ئێسکەکەوە. لەم ڕێگەوەیە و بە یارمەتیی تیشكی ئیکس، ئەزموون و هەندێک تاقیکردنەوە، بڕغووەکان لە سەرێکی پارچە کانزاییەکە دەدەن و پاشان لاکەی تری قاییم دەکەن.

 

خاك\سیامەند موهتەدی 




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved