9/5/2019 02:09 PM

نەخواردنەوەی ئاو، منداڵان هان دەدات بۆ بەکارهێنانی خواردنەوە پڕشەکرەکان


ئەو منداڵ و تازەلاوانەی کە لە درێژایی ڕۆژدا ئاو ناخۆنەوە لەوانەیە دوو بەرامبەر کالۆری لە خواردنەوە شیرینەکان زیاتر لەو کەسانە وەربگرن کە ئاو دەخۆنەوە.


ئاشێر رۆسینگێر، پرۆفیسۆری یاریدەدەر و بەڕێوەبەری توێژینەوکە لە زانکۆی پێنسیلڤانیا دەڵێت "منداڵان دەبێت هەموو ڕۆژێک ئاو بخۆنەوە، و دەبێت یەکەم خواردنەوەی منداڵان ئاو بێت. چونکە ئەگەر ئاو نەخۆنەوە، بە ئەگەری زۆر بەرەو خواردنەوەکانی دیکە وەک خواردنەوە شیرینکراوەکان بە شەکر دەڕۆن کە بۆ تەندروستی خراپن و کالۆرییان زۆرتر تێدایە."


بەپێی ئەو شتەی رۆسینگێر دەیڵێت، خواردنەوە شیرینکراوەکان بە شەکر وەک سۆدا، ئاومیوە شیرینکراوەکان، خواردنەوە وەرزشییەکان، خواردنەوە وزەبەخشەکان و چایی شیرینکراو و قاوەکان لەوە جۆرە خواردنەوەنان. رۆسینگێر ئەوەش زیاد دەکات کە توێژینەوەکانی پێشوو پیشان دەدەن کە بە گشتی ڕێژەی بەکارهێنانی خوادردنەوە شیرینکراوەکان کەمتر بووەتەوە، بەڵام هێشتا بەشێکی منداڵان بە زۆری کەڵکیان لێ وەردەگرن.

ئەو و هاوکارەکانی ویستییان بزانن کە چەند لە سەدی منداڵان ڕۆژانە ئاو دەخۆنەوە، چەند لە سەدیان نایخۆنەوە و جیاوازیی بڕی کالۆریی وەرگیراو لە خواردنە شیرینکراوەکان چەندەیە.


بۆ ئەم کارە کەڵکیان لە زانیاریی ٨٤٠٠ منداڵی تەمەن ٢ بۆ ١٩ ساڵ وەرگرت. دراوەکە زانیاریی بەکارهێنانی ئاو و خواردنەوە شیرینکراوەکان و بڕی کالۆریی خواردنەوە شەکردارەکانی و ڕێژەی کالۆریی وەرگیراو لە هەر کام لە خواردنەوەکانی تێدابوو.


دوای شیکاریی دراوەکە، بۆیان دەرکەوت کە لە ڕۆژێکدا، نزیکەی ٢٠ لەسەدی منداڵان وتوویانە ئاو ناخۆنەوە. جگە لەوە، ئەو منداڵانەی کە ڕۆژانە خواردنەوە شیرینکراوەکان دەخۆنەوە، دوو هێندەی ئەو منداڵانەی کە ئاو دەخۆنەوە کالۆری وەردەگرن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved