11/5/2019 09:40 AM

یابان شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی خه‌یاڵی دروستده‌كات

یابان شه‌مه‌نده‌فه‌رێكی دروستكرد كه‌ خێراییه‌كه‌ی جیهان سه‌رسامده‌كات و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌ سه‌دان كيلۆمه‌تر ده‌بڕێت.

شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ره‌ بارهه‌ڵگره‌ كاره‌باییه‌ نوێیه‌كی یابان كه‌ ناوی " Alfa-X "ه‌و  له‌توانایدا هه‌یه‌ له‌ يه‌ك سه‌عاتدا 500 كم ببڕێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌ كه‌ تائێستا خێراترین شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ر توانیویه‌تی له‌ یه‌ك سه‌عاتدا 360 كم ببڕێت.

پێشتریش له‌لایه‌ن چینه‌وه‌ شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێك به‌ناوی (فوشینغ هاو) دروستكرا كه‌ له‌توانایدا هه‌بوو له‌ یه‌ك سه‌عاتدا 350 كم ببڕێت.

له‌ مێژووی دروستكردنی شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌ردا ئه‌مه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ شه‌مه‌نده‌نه‌فه‌رێكی له‌وشێوه‌یه‌ دروستبكرێت كه‌ خێراییه‌كه‌ی بگاته‌ 500 كم له‌ یه‌ك سه‌عاتدا.


خاك - ئاژانسه‌كان




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved