12/5/2019 09:34 AM

كاتی ده‌رچوونی ئایفۆن 11 ئاشكرا دەكرێت

ماڵپەڕێكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات كە مۆبایلە نوێیەكەی ئایفۆن لە مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا ده‌ردەرچێت و هیچ دواكەوتنێك بەخۆیەوە نابینێت.

ماڵپەڕی (بلومبرگ)ی ئەمریكی ئاشكرایكرد كە كۆمپانیای ئەپڵ دەستیكردووە بە دروستكردنی بەشە گرنگەكانی ئایفۆن 11، بە شێوەیەك كە گەشەی زۆری بە میمۆریەكەی داوە، كە كارێكی سەرەكی و گرنگی مۆبایلەكەیە.

سەرچاوەكە ئاماژە بەوەش دەكات كۆمپانیای TSMC ی تایوانی لە مانگی نیساندا دەستیكردووە بە دروستكردنی میمۆری مۆبایلەكە كە پێیدەوترێت A13.

لەلایەكی ترەوە ماڵپەڕی بزنس ئینسایدەر ڕایگەیاندووه ئەم هەنگاوەی ئەپڵ دەبێتە هۆی خێراكردنی هەنگاوەكانی ده‌رچوونی مۆبایلەكە، بۆیە كاتی ده‌رچوونی هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت و وەك ساڵی رابردوو لە مانگی ئەیلولدا دەريدەكات.

خاك - و/ گۆران قادر
س: سكای نیوز 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved