18/5/2019 12:25 PM

ژیریی دەستکرد لە ڕێگەی شیکاریی دەنگەوە دەتوانێت سترێسی دوای ڕووداوی دڵتەزێن دەست نیشان بکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە بەرنامەیەکی تایبەتی کۆمپیوتەری دەتوانیت لە ڕێگەی شیکاریی دەنگەوە، سترێسی دوای ڕووداوی دڵتەزێن (PTSD) دەستنیشان بکات.

ئەم توێژینەوەیە کە لە جورناڵی خەمۆکی و دڵەڕاوکێدا بڵاو بووەتەوە، دەریدەخات کە ئامرازێکی ژیریی دەستکرد دەتوانێت بە وردبینیی ٨٩ لەسەد، دەنگی ئەو کەسانەی تووشی سترێسی دوای ڕووداو بوون لە کەسانی دیکە جیا بکاتەوە.

چارلز مارمار، پڕۆفیسۆری چارەسەری دەروونی لە زانکۆی نیۆیۆرک دەڵێت "دەستکەوتەکانمان دەریدەخەن کە دەکرێت لە تایبەتمەندییەکانی ناو دەنگ بۆ دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشییە کەڵک وەربگرین، و ئەم ئامرازە دوای باشترکردنی دەکرێت لەلایەن پزیشکەکانەوە لە نەخۆشخانەکاندا کەڵکی لێ وەربگیرێت.

زیاتر لە ٧٠ لەسەدی کەسەکان لە سەرانسەری جیهاندا لە خاڵێکی ژیانیاندا ڕووداوی دڵتەزێن ئەزموون دەکەن و زیاتر لە ١٢ لەسەدی مرۆڤەکان لە وڵاتە پڕکێشەکاندا بە دەست سترێسی دوای ڕووداوی دڵتەزێنەوە دەناڵێنن. لەو کەسانەدا ئەزموونی سترێسی بەردەوام و بەهێز لە ڕێگەی ڕووداوە پاڵنەرەکانەوە زیندوو دەبێتەوە.

نووسەرانی توێژینەوەکە دەڵێن کە دەستنیشانکردنی سترێسی دوای ڕووداو زیاتر لە ڕێگەی چاوپێکەوتن و بەراوردی ڕاپۆرتی کەسەکان سەبارەت بە خۆیان لە لایەن پزیشکەکانەوە دەکرێت کە زۆرجاران دەستنیشان کردنەکان ڕاست دەرناچن. ئەمە وای کرد کە بەرەو پەرەپێدانی ئامێرێکی بابەتییانە بگەڕێن تا لە ڕێگەی پێوانە فیزیکییەکانەوە ئەو کێشەیە دەستنیشان بکەن.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved