19/5/2019 05:34 PM

توێژەران دەڵێن خواردنەوەی ئەلکهول لە کاتی دووگیانیدا هەرچەند کەمیش بێت زیانبەخشە

گروپێکی نێونەتەوەیی توێژەران هەنگاوێکی گەورەیان لە دۆزینەوەی ئەو گۆڕانکارییە بایۆلۆجییەکانەی مێشکدا هەڵگرتووە کە دەبێتە هۆی نەخۆشیی شەبەنەگی ئەلکهولی تۆل (FASD).

لەم کارە نوێیەدا کەڵک لە تیۆریی پشێوی (chaos theory) وەرگیراوە بۆ ئەوەی سیگناڵەکانی مێشک شیکاری بکرێن. 


توێژەران بۆیان دەرکەوت کە ئەو مێرمنداڵانەی دایکیان لە کاتی دووگیانیدا ئەلکهولی بە کار هێناوە، لە پەیوەندییەکانی مێشکیاندا گۆڕانکارییەک دروست بووە کە دەبێتە هۆی دابەزینی ئاستی تواناییەکانی مێشک. ئەم دەستکەوتە لە ڕێگەی پێوانی وەڵامی مێشک لە تەکنیکێکی وێنەگریی مێشک بە ناوی مەگنێتۆئینسفالۆگرافی بە دەست هاتووە و دواتر لە ڕێگەی تیۆریی پشێوی شی کراوەتەوە.


FASD یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی لەدەستدانی تواناییەکانی مێشکە لە سەرانسەری جیهاندا و پەیوەندی هەیە بە چەندین بابەتی نۆرۆلۆجیکی دیکەوە. هەرچەند ئەوە زانراوە کە بەکارهێنانی ئەلکهول لە لایەن دایکانی دووگیانەوە دەبێتە هۆی کێشەی مێشک، بەڵام ڕوون نەبوو کە بڕی ئەلکهولی بەکارهاتوو چەندە بێت زیانی نییە.


لین گائۆ یەکێک لە نووسەرانی ئەم توێژینەوە نوێیە دەڵێت "توێژینەوەکەمان پیشانی دەدات کە بە کارهێنانی ئەلکهول لە هەر قۆناغێکی دووگیانیدا و بە هەر بڕێک بێت، زیانبەخشە."




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved