22/5/2019 09:37 AM

هواوی به‌نیازی دروستكردنی سیستمێكی نوێیه‌

كۆمپانیای هواوی رایگه‌یاند: به‌نیازی دروستكردنی سیستمیكی نوێن بۆ مۆبایله‌ هوشمه‌نده‌كان و لاپتۆپه‌كانی.

دوای سه‌پاندنی ئه‌م سزایه‌ قورسه‌ له‌سه‌ر هواوی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ بڕیاری دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گۆگل هه‌ستا به‌ بلوككردنی سیستمی ئه‌ندرۆید له‌سه‌ر گشت ئامێره‌ نوێیه‌كانی Mate 20 و Mate 20 Pro و P 30 و هتد.. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه‌ وا نیشانده‌درا هواوی یاسای ئه‌مریكای شكاندووه‌ به‌ تۆمه‌تی سیخوریكردن به‌سه‌ر ڕاژه‌كانی وڵاتی ئه‌مریكا، ئه‌مه‌ش وای له‌ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا دۆناڵد ترامپ كرد كه‌ كۆمپانیای ناوبراو سزابدات به‌ ناچاركردنی كۆمپانیای گۆگل گه‌شه‌پێده‌ری سیستمی ئه‌ندرۆید كه‌ سیستمه‌كه‌ له‌سه‌ر گشت ئامیره‌ نوێیه‌كانی هواوی بوه‌ستێنێت و په‌یوه‌ندی نیوانیان كۆتایی پیبهێنێت.

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ دامه‌زرینه‌ری كۆمپانیای هواوی له‌ كۆنگره‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ رایگه‌یاند: هواوی به‌مكاره‌ هیچ كه‌وتنێك به‌خۆیه‌وه‌ نابینێت و ته‌نانه‌ت به‌هێزتریش له‌جاران له‌ ركابه‌ری له‌گه‌ل كۆمپانیاكانی تری بواری ئه‌لیكترۆنیات و وه‌به‌رهێنانی ئامیره‌ هوشمه‌نده‌كاندا ئه‌بێت به‌ شێوازێكی جیاوزتر.

هه‌روه‌ها دامه‌زرینه‌ری هواوی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان به‌نیازی دروستكردنی سیستمێكی ته‌واو نوێ و جیاوازن بۆ ئامیره‌كانی جۆری لاپتۆپ و مۆبایله‌ هۆشمه‌نده‌كانیان و وتی كه‌ واز له‌ به‌كارهێنانی سیسمی ئه‌ندرۆید و مایكرۆسۆفت دێنن له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیان.

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ گۆگل هه‌ستا به‌ بلوككردنی سیستمی ئه‌ندرۆید له‌سه‌ر ئامێره‌كانی هواوی و راگرتنی گشت نه‌رمه‌واڵه‌كانی كه‌ به‌ ئۆنلاین كارئه‌كه‌ن به‌ بڕیاری سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.

كۆمپانیای هواوی له‌ په‌یوه‌ندیه‌كدا له‌گه‌ل ده‌زگای راگه‌یاندنی CNBC له‌ ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كه‌ به‌نیازی دامه‌زراندنی سیستمێكی تایبه‌ت به‌ به‌رهه‌مه‌كانیانن و به‌رهه‌مه‌كانی هواوی چیتر پشتگیری سیستمه‌كانی ئه‌ندرۆیدو مایكرۆسۆفت ناكات.


خاك - ئاژانسه‌كان




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved