22/5/2019 05:10 PM

دوای جەڵتەی مێشک گوێگرتن لە موزیک یارمەتی مێشک ئەدات

موزیک و بە تایبەت موزیکی هێورکەرەوە لەوانەیە یارمەتیی ئەو کەسانە بدات کە تووشی جەڵتەی مێشک بوون تاکوو زووتر تواناییە مێشکییەکان بە دەست بهێننەوە.


لە وتارێکی نوێدا کە لە گۆڤاری نێونەتەوەیی جەڵتەی مێشکدا بڵاو بووەتەوە، توێژەران و پزیشکان لە زانکۆکانی گلاسکۆ، ئێدینبێرگ، و چەند زانکۆی دیکە، ئەنجامی توێژینەوەیەکیان بڵاو کردەوە کە ئامانج دەرخستنی کاریگەریی موزیک و تەکنیکەکانی هێورکردنەوەیە لەسەر چاکبوونەوەی دوای جەڵتەی مێشک.


توێژینەوەکە ٧٢ بەشداربووی هەبوو کە جەڵتەی مێشک لە جۆری سیسبوونیان بوو، کە باوترین جۆری جەڵتەی مێشک و کاتێک ڕوو دەدات کە ڕێگەی خوێنی پێویستی مێشک بە هۆکاری جیاجیا وەک مەیینی خوێن ڕێگەی دەبەسترێت.


لە توێژینەوەکدا بەشداربووان دابەش کرانە سەر سێ گرووپ. گرووپێکیان داویان لێ کرا کە گوێ لە موزیک بگرن، گروپێکی دیکە داوایان لێ کرا کە ڕاهێنانی هێوربوونەوەش لەگەڵ گوێ گرتنەکە بکەن و دوایین گرووپ گوێیان لە پەرتووکی دەنگی کرد. بەشداربووان ڕۆژانە بۆ ماوەی یەک کاتژمیر و بۆ ماوەی هەشت هەفتە بە ئایپۆد گوێیان لە موزیگ گرت. 


توێژەران بۆیان دەرکەوت کە بەشداربووانی گرووپی موزیکی هێورکەرەوە وتوویانە کە گوێگرتن یارمەتی داون بۆ ئەوەی ئیسراحەت بکەن، چڕ ببنەوە و تەرکیز بکەن و هەستەکانیان کۆنترۆڵ بکەن. نەخۆشەکانی گرووپی گوێگرتنی موزیک زۆربەی کات وتوویانە کە موزیک ئاستی چالاکییانی بردۆتە سەر. لە تاقیکردنەوە ستانداردکراوەکاندا، بەشداربووانی ئەو گرووپانەی کە موزیکیان گوێ گرتووە لە بەراورد بەو گروپەی کە پەرتوکی دەنگییان گوێ گرتووە لە بیرهاتنەوەی یادەوەرییەکاندا باشتر بوون.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved