8/6/2019 09:09 AM

پێدانی كاره‌بای نیشتمانی به‌ هاووڵاتیان ئاسایی ده‌بێته‌وه‌

دوای كۆنترۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ی ناوچه‌ی پیرداود له‌ وێستگه‌ی هه‌ولێری غازی ده‌ست به‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كرایه‌وه‌و بارودۆخی كاره‌بای نیشتمانی ئاسایی ده‌بێته‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با هاوبه‌شانی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ به‌رگری شارستانی توانیان كۆنترۆڵی ئه‌و ئاگره‌ بكه‌ن كه‌ سه‌عات 3ی پێنجشه‌ممه‌ له‌ پوش و پاوانی ده‌وروبه‌ری وێستگه‌ی هه‌ولێری غازی له‌ ناوچه‌ی پیرداود كه‌وتبووه‌وه‌و به‌هۆیه‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له‌و وێستگه‌یه‌ راگیرا.

وه‌زاره‌تی كاره‌با به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان دووباره‌ ده‌ستی به‌ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كرده‌وه‌و بارودۆخی كاره‌با ئاسایى بووه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با سوپاسی هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆڵی كاره‌بای هه‌رێم و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌و كارمه‌ندانی كۆمپانیای داناغاز وێستگه‌كه‌ ده‌كات كه‌ ئاماده‌كارییه‌كی باشیان كردو رێگایان له‌ ته‌شه‌نه‌كردنی ئاگره‌كه‌و زیانه‌كانی كردو له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌میشدا توانیان ته‌واوی تۆرباینه‌كانی وێستگه‌كه‌ به‌گه‌ڕبخه‌نه‌وه‌و ماوه‌كانی پێدانی كاره‌با بۆ هاووڵاتیان ئاسایی بكه‌نه‌وه‌.


خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كاره‌با



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved