8/6/2019 09:24 AM

ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆ لە جەژنی رەمەزاندا

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی سلێمانی ئاشکرای دەکات، لە رۆژانی جەژنی رەمەزاندا (10) رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی روویانداوە کە بەهۆیەوە (13) کەس بوونەتە قوربانی.

کاروان ئەحمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند؛ لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە سنوری پارێزگای سلێمانی (10) رووداوی هاتوچۆ روویانداوە کە بریتین لە دوو رووداوی وەرگەڕان و حەوت پێکدادان و یەک حاڵەتی شێلان.

وتیشی: حەوت لە رووداوەکان لەناو شار بووەو سێ رووداویش لە دەرەوەی شار، هەروەها بەهۆی ئەو رووداوانەوە (11) کەس برینداربوون و دووانی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی روونیشیکردەوە، رووداوەکانی هاتوچۆ بە بەراورد بە جەژنی رەمەزانی ساڵی رابردوو کەمیان کردووە، بەڵام قوربانییەکان زیادیان کردووە، بە جۆرێک ساڵی رابردوو بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە (11) کەس برینداربوون، بەبێ هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان تۆمار بکرێت.


خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved