8/6/2019 01:17 PM

رێكخراوی عێراق 360 پرۆژەی بوژاننەوەی پەیوەندییەكانی نێوان نەتەوەكانی عێراقی دەست پێكرد

رێكخراوی عێراق 360  كە رێكخراوێكی ناوحكومی كولتوری و رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیە پرۆژەیەكی گرنگ بۆ خزمەت كردنی نێوان نەتەوەكانی عێراقی راگەیاند.
ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆی چەند هۆكارێكەوە جۆرێك لە كرژی و نەتەوەیی لە نێوان نەتەوەكانی عێراق بەرچاو دەكەوێت بەتایبەت لەنێوان هەردوو نەتەوەی كورد و عەرەب كە بەشێكی سەرەكین لەنەتەوەكانی عێراق.

رێكخراوی عێراق 360 لە نوێترین پرۆژەی خۆیدا بریاری داوە بوژانەوەیەك لەنێوان نەتەوەكانی عێراق دەست پێ بكات و سەرەتای پرۆژەكەش لە پارێزگای ئەنبارەوە دەستی پێكرد لە قەزای گەرمە كە تێدیا سەردانی چەندین سەرۆك عەشیرەتی ئەو ناوچانە كراوەو پرۆژەكەیان بۆروون كراوەتەوە كە بتوانن بەشێوازێی باش وسەردەمیانە ئەو كرژییانەی لەنێوان نەتەوەكان هەیە نەیهێڵن لەداهتوودا.

چەندین سەرۆك عەشیرەت لە پارێزگای ناوبراو بەخۆشحاڵیەوە پێشوازییەكی گەرمیان لە پرۆژەكە كردو  هەیبەت حەلبوسی ئەندامی پەرلەمانی عێرق و سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزەی عێراق لە پەرلەمان رای گەیاند كە  یەكێك لەهۆكارەكانی ئەم كرژییانە بەهۆی موچەی فەرمانبەرانی حكومیەوەیە كە كە یەكێك لەهۆكارەكانی بریارەكان چۆنیەتی بەكارهێنانی سامانە سرۆشتیەكانە بەتایبەت ناردنی بەشەنەوتی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ حكومەتی ناوەند   كە پێیان وابوو نابێت نەوت و بەرهەماكانی تر بكرێتە هۆكارێك بۆ ئەم گرژییانەو نەتەوەكان كێشەیان لەنیوانناندا نەمێنێت بە هەر هۆكارێك بێت .




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved