10/6/2019 10:40 AM

قەڵەوی کەسانی گەنج ئەخاتە بەر مەترسیی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی

لەم دواییەدا توێژەران بە دوای پەیوەندی لە نێوان تەندروستیی دەروونی و قەڵەوی لە زیاتر لە ١٢٠٠٠ منداڵ و مێرمنداڵدا گەڕان. ئەنجامەکان دەریدەخەن کە قەڵەوی مەترسیی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ دەباتە سەر، بۆیە پێویستە کە پزیشکان و پسپۆڕانی چاودێریی تەندروستی ئاگاداری ئەو بابەتە بن.


توێژینەوەیەکی بەرفراوان قەڵەوی و دڵەڕاوکی لە کەسانی گەنجدا بە یەکەوە دەبەستێتەوە. دەستکەوتەکان دەڵێن کە قەڵەوی هۆکارێکی سەربەخۆی دڵەڕاوکێ و خەمۆکییە لە نێوان منداڵان و مێرمنداڵاندا. 


لوییس لیندبێرگ لە ئەنستیتوی کارۆلینسکا لە ستۆکهۆڵمی سوید بەڕێوەبەری ئەم توێژینەوەیە. لیندبێرگ و تیمەکەی دراوەی زیاتر لە ١٢٠٠٠ منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن ٦ بۆ ١٧ ساڵانیان خستە بەر لێکۆڵینەوە کە چارەسەری قەڵەوییان وەرگرتبوو و بە زانیاریی زیاتر لە ٦٠،٠٠٠ کەس لە هاوتەمەنیان بەراورد کران کە قەڵەو نەبوون. توێژەران ئەم زانیارییەیان لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠١٥ لەو منداڵە سویدییانە وەرگرتبوو کە بەشداری بەرنامەی چارەسەری قەڵەوییان کردبوو. دوای نزیکەی ٤.٥ ساڵ، زیاتر لە ٤٢٠٠ کەس لە منداڵان و میردمنداڵەکان تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بوون.


ئەو کچانەی کە قەڵەو بوون ٤٣ لە سەد ئەگەری تووشبوونیان بە دڵەڕاوکێ و خەمۆکی لە هاوتەمەن و ڕەگەزەکانیان زیاتر بوو کە قەڵەو نەبوون. مەترسیی دڵەڕاوکێ و خەمۆکی بۆ کوڕانی قەڵەو ٣٣ لە سەد زیاتر بوو بە بەراورد بە هاوتەمەن و هاوڕەگەزەکانیان کە قەڵەو نەبوون.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved