11/6/2019 10:13 AM

ژمارەی ئەو منداڵانەی لە جەژندا لەدایكبوون

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە رۆژانی جەژندا 100 منداڵ لەدایكبوون و زۆرینەشیان لە رەگەزی مێ بوون، دەشڵێت: زۆرینەیان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و حاڵەتی دووانەشی تێدا بووە.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی رۆژانی جەژنی رەمەزاندا 100 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبونی سلێمانی لەدایكبوون، لە یەكەم رۆژی جەژندا 29 منداڵ لەدایكبوون و لە دووەم رۆژ 36 منداڵ و كۆتا رۆژی جەژنی رەمەزان 35 منداڵ لەو نەخۆشخانەیە لەدایكبوون.

بەپێی ئامارەكە ئەو منداڵانەی لە رۆژانی جەژنی رەمەزان لەنەخۆشخانەی مناڵبوونی سلێمانی لەدایكبوون 43 منداڵیان لە ڕەگەزی نێرو 57 منداڵیان لە ڕەگەزی مێ بوون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو منداڵانە 89 یان بەشێوەی سروشتی لەدایكبوون و 11 منداڵیشیان بەشێوەی نەشتەرگەری لەدایكبوون و یەك حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە لە دووەم رۆژی جەژندا تۆماركراوە.

خاك




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved