11/6/2019 11:13 AM

سلێمانی.. ئه‌وه‌ی پێویستبێت بۆ هاووڵاتیان ده‌كرێت

قائیمقامی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان رۆڵێكی گرنگ و به‌رچاو ده‌بینن له‌ پارێزگاریكردن له‌ ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له‌ هه‌رجۆره‌ سه‌رپێچیه‌ك كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بگه‌یه‌نێت، ده‌شڵێت ئامانجی لیژنه‌كان داكۆكیكردنه‌ له‌ كۆی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و دادپه‌روه‌رانه‌.

ئاوات محه‌مه‌د قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كۆبووه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كارو به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌كان كرا.

له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و ئه‌ركه‌ گرنگه‌ی كه‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، قائیمقامی سلێمانی ده‌ستخۆشی له‌ هه‌موو ئه‌ندامانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كردو رایگه‌یاند: لیژنه‌كان ئه‌ركێكی گرنگ و به‌رپرسیارییه‌تیه‌كی گه‌وره‌یان له‌ئه‌ستۆدایه‌ كه‌ ئه‌ویش پارێزگاریكردنه‌ له‌ ته‌ندروستی هاووڵاتیان و رێگریكردن له‌ هه‌رجۆره‌ سه‌رپێچیه‌ك كه‌ زیان به‌ به‌رژه‌وه‌ندی بگه‌یه‌نێت.

وتیشی: ئه‌وه‌ی پێویستبێت بۆ سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و پارێزگاریكردن له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی خه‌ڵك له‌رێگه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ هه‌نگاوی بۆ ده‌نێین و كاری پێویستیش ده‌كه‌ن بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئیش و كاری كاسبكاران و هه‌موو پیشه‌ جیاوازه‌كان، به‌و ئامانجه‌ی دادپه‌روه‌ری گشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ كارو به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ ئاستێكی باڵادا به‌دیبێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌یه‌ك دووری له‌نێوان هاووڵاتیان و كاسبكاراندا كاروباری بازاڕو پیشه‌ جیاوازه‌كان رێكده‌خات و ئامانجی لیژنه‌كانیش داكۆكیكردنه‌ له‌ كۆی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌ شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رو یه‌كسان.

له‌باره‌ی چاودێری و به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان قائیمقامی سلێمانی داوای له‌ ئه‌ندامانی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كرد به‌هه‌مان گوڕوتینه‌وه‌ به‌رده‌وامبن له‌ به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانیان و به‌ شێوه‌یه‌كی دروست مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌دا بكه‌ن كه‌ رۆژانه‌ سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و سزاكانیشیان دادپه‌روه‌رانه‌ بێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ سه‌رپێچیان هه‌یه‌.

وتیشی: به‌هۆی گرنگی كارو ئه‌ركه‌كانی لیژنه‌كانه‌وه‌ گرنگی زیاتر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ده‌ن و له‌پێناو زیادكردنی سه‌ردان و چاودێرییه‌كانیان هه‌موو پێداویستیه‌كانیان دابینده‌كه‌ن. 
 
خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved