12/6/2019 09:47 AM

سلێمانی.. یه‌ڵدا داده‌خرێت

به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوونی به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان كارگه‌یه‌كی شیرینی له‌ سێمانی داده‌خات.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی 3ی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، سەردانی کارگەی شیرینی (یەڵدا)ی‌ لە شه‌قامی مه‌وله‌وی كردووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ کارگەکە پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به‌گشتی و تەندروستی به‌تایبه‌ت نه‌بووه‌.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌: له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه‌، له‌ناو ئه‌و كاكڵه‌ گوێزهو كونجییه‌ی له‌كاتی ئاماده‌كرنی شیرینیه‌كاندا به‌كاریده‌هێنێت بڕێكی زۆر پاشەرۆی قرتێنه‌ره‌كان (مشک و جرج)ی تێدا بووه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ كارگه‌كه‌ كاریان كردووه‌ گرنگیان به‌ پاكراگرتنی شوێنه‌كه‌ نه‌داوه‌، له‌گه‌ڵ به‌سه‌رچوونی مۆڵەتی تەندروستی كاركردن.

ئاماژه‌شی به‌وه‌ كردووه‌، لە کارگەی شیرنی (یه‌ڵدا) دەست بەسەر (15) کیلۆگرام کونجی، (10) کیلۆگرام شەکر، (5) کیلۆگرام كاكڵه ‌گوێزو (15) کیلۆگرام شیرینی کۆن و خراپبوو له‌گه‌ڵ دوو قوتو تام و ڕەنگى ماوه‌ بەسەرچوودا گیراوه.

به‌ فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كارگه‌ی شیرینی یه‌ڵدا داده‌خرێت و ته‌واوی ئه‌و مادده‌ خۆراكیانه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ش روبه‌رووی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.


خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved