به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌كان، كوله‌كه جۆره سه‌وزه‌یه‌كی به‌تام و خۆشه، جگه‌له‌وه‌ی به كاڵی بۆ ناو هه‌ندێك جۆری زه‌ڵاته به‌كاردێت، به كوڵاوی و سوركراوه‌ییش خواردنی جۆراوجۆری لێ دروست ده‌كرێت و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان هه‌یه. كوله‌كه به‌شێكی زۆر له جۆره‌كانی ڤیتامینی تێدایه‌و بۆ گه‌ده به‌سووده، به‌وپێیه‌ی مادده‌ی ریشاڵی زۆر تێدایه‌و زوو هه‌زم ده‌بێت و نابێته هۆی هه‌ڵئاوسانی سك یاخود قه‌ڵه‌وی، هه‌ربۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن رێنمایی ده‌كرێن كه گرنگی به خواردنی كوله‌كه بده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی جگه‌له‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی خواردنی كوله‌كه زۆربه‌ی پێداویستییه‌كانی جه‌سته وه‌رده‌گریت، ناشبێته هۆی قه‌ڵه‌ویت و زوو تێرت ده‌كات. هه‌ر به‌پێی وته‌ی پزیشكان، كوله‌كه به‌هۆی ئه‌وجۆری ڤیتامین و ریشاڵانه‌ی تێیدایه میزهێنه‌ره‌و بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و پرۆتین و كانزایانه‌ی تێیدایه به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات و سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی دژی هه‌وكردن و و ئیلتیهابه‌و دژی خورانی پێسته. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت كوله‌كه سوودی زیاتر بێت و پێكهاته‌كانی له‌ده‌ست نه‌دات، ئه‌وا ده‌توانیت زۆر له رۆندا سوری نه‌كه‌یته‌وه، به‌ڵكو به كوڵاوی یان پیشاوی بخورێت. له‌هه‌ر 100 گرام كوله‌كه‌یه‌كدا كه ده‌یخۆیت ئه‌م پێداویستیانه بۆ له‌ش دابینده‌كات 5.16 گرام كالۆری 2.1 گرام پرۆتین 3.0 گرام چه‌وری 1 گرام كاربۆهیدرات 1.1 گرام ریشاڵ خاك - لانه كاشان سیدتی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure