12/6/2019 05:10 PM

گەرما و مادە ژەهراوەییەکان گورچیلە توشی نەخۆشی ئەکەن

نەخۆشییەکی درێژخایەنی گورچیلە کە لەناو جووتیاران، و ئەو کرێکارانەی کاری قورسی دەستی دەکەن هەیە و لەوانەیە هۆکارەکەشی گەرمای زۆر، مادە ژەهراوەییەکان و هەوکردن بێت.

لەم ساڵانەی دواییدا، نەخۆشیی درێژخایەنی گورچیلە بووەتە یەکێک لە نەخۆشییە باوەکان کە کرێکارانی ناوچە گەرمەکان تووشی دەبن بەڵام دیاری کردنی هۆکاری ڕاستەقینەی نەخۆشییەکە کاریکی قورسە. بەڕێوەبەری توێژینەوەکە لە زانکۆی کلۆرادۆ بۆ تەندروستیی گشتی دەڵێت "ئێمە سەیری توێژینەوەکانی پێشوومان لەسەر ئەم بابەتە کرد و پرسیمان 'ئێستا چی لەم بابەتە ئەزانین؟ بۆشاییەکان کامەن؟' هۆکارە جیاجیاکانمان تێکەڵ کردن بۆ ئەوەی چوارچێویەک بۆ بەرەوپێشچوونی کارەکە دیاری بکەین."

نەخۆشییەکە زیاتر لەناو ئەو کرێکارانەدا باوە کە لە ناوچە گەرمەکان کار دەکەن. زەختێک کە بە هۆی بەهەڵمبوونی ئاو لە شوێنە گەرمەکان و لە کاتی کاری قورسدا بۆ گورچیلەکان دێت، دەتوانێت زیانبەخش بێت. هەندێک لە ژارە بەکارهاتووەکان لە کشتوکاڵدا، یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان، بۆ وێنە لە سریلانکا کە بڕی ژارە بەکارهاتووەکان لە کشتوکاڵدا زۆرە، ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشیی گورچیلە زیاترە.

هۆکارێکی دیکە، هۆکارەکانی هەوکردنم کە دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە گورچیلەکان و ڤایرۆسی هانتا یەکێکە لە هۆکارەکان.




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved