12/6/2019 10:32 PM

هواوی دەبێتە بەکارهێنەری سیستەمی کارپێکردنی ڕوسی

وەزیری هەژمارکردن و پەیوەندیەکانی ڕوسیا لەگەل بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای هواوی چینی ڕایانگەیاند کە دەتوانرێت سیستەمی کارپێکردنی موبایلی هواوی بچێتە سەر سیستەمی ئۆرورای ڕوسی.
 ڕۆژنامەی “زەبێڵ” ئاشکرایکرد کە ئەم بابەتە پێشنیارکراوە لەکاتی کۆبونەوەی ڤلادمیر پۆتین سەرۆکی روسیا و هاوتا چینیەکەی “شین جین بینگ.

سیستەمی کارپێکردنی "ئۆرورای ڕوسی" دیزاینکراوە لەسەر بنەمای سیستەمی کارپێکردنی فینلەندی "Sailfish" کە لەلایەن کۆمپانیای "جوللا"ی فنلەندیەوە دیزاینکراوە و لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن سەرمایەداری ڕوسی “گریگوری بیریزکینا" کڕدراوە کە هاوکات خاوەنی کۆمپانیای روس تلیکۆمە و ئەمەش لە ئەنجامی ڕێکەوتنێک بوو لەگەل وەزارەتی پەیوەندیەکانی روسیا لەسەر دروستکردنی سیستەمی  کارپێکردنی گوێزەرەوەی نیشتیمانی ڕوسیا.

ڕۆژنامەی “کومیرسانت” ڕایگەیاند کە گواستنەوەی دامەزراوە و کۆمپانیا حکومیەکان بۆسەر سیستەمی کارپێکردنی ئۆرورا پێویستی بە بڕی ٢.٦ ملیار دۆلار هەیە لە بودجەی دەوڵەت.
حکومەتی ڕوسیا ئومێدەوارە نزیکەی ٨ ملیۆن بەکارهێنەری ڕوسی ببنە بەکارهێنەری سیستەمی ئۆرۆرا لە ساڵی ٢٠٢١.

خاك-زاموا زاهیر

س/RT




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved