13/6/2019 09:35 AM

كۆگایه‌كی ئاماده‌كردنی جگه‌رو گۆشت داده‌خرێت

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌ت كۆگایه‌كیان داخست كه‌ ته‌واوی خواردنه‌كانی ناوی بۆگه‌نیان كردبووه‌و دوكانه‌كه‌شی به‌هۆی پیسیه‌وه‌ كرمی تێدا بووه‌.

به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه‌ - ناو شار ئاگاداركرانه‌وه‌ له‌ بوونی دوكانێكی ئاماده‌كردنی گۆشت و جگه‌ر له‌ گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی شاری سلێمانی، لیژنه‌كه‌ سه‌ردانی ئه‌و دووكانه‌ی كردووه‌و ده‌ركه‌وتووه‌ بڕێكی زۆر جگه‌رو گۆشتی خراپبوو كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خراپ هه‌ڵگیراوه بۆگه‌نیان كردبوو دوكانه‌كه‌شی به‌هۆی پیسیه‌وه‌ كرمی تێدا بووه‌، ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕی زیاتر له‌ 40 كیلۆ گرام جگه‌رو پارچه‌ی ئاژه‌ڵی گه‌وره‌ گرتووه‌ كه‌ له‌ دوكانه‌كه‌یدا بووه‌.

هه‌ر به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌كه‌ ئه‌و كۆگایه‌ هیچ مه‌رجێكی ته‌ندروستی و ژینگه‌یی تێدا نه‌بووه‌و هیچ مۆڵه‌تێكیشی نه‌بووه‌، دوای چه‌ندجار ئاگاداركردنه‌وه‌و غرامه‌كردن و داخستن به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به‌ مه‌رج و ڕێنماییه‌ ته‌ندروستی و پیشه‌ییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی كۆگاگه‌ داده‌خرێت تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رجه‌كان كاركردن ده‌بێته‌وه‌، هه‌ربۆیه‌ ته‌واوی ئه‌و جگه‌رو گۆشته‌ی ناو كۆگاكه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنه‌وه‌ له‌ناوده‌برێت.

خاك - ڕاگه‌یاندنی قائمقامییه‌تی سلێمانی




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved