13/6/2019 09:41 AM

زۆرترین زانیاری لەسەر مێژووی پاڵەوانێتی كۆپا ئەمەریكا

رۆژی 14-6-2019 لە وڵاتی بەرازیل بە بەشداری 12 هەڵبژاردە یارییەكانی پاڵەوانێتی تۆپی پێی كیشوەری ئەمریكای باشوور دەستپێدەكات.

لە چەندین خاڵ گرنگترین رووداوەكانی ئەو جامە لە مێژوودا دەخەینەروو.

1–پاڵەوانێتی ئەمساڵ بە بەشداری 12 هەڵبژاردە دەبێت، 10 هەڵبژاردەی كیشوەرەكەو 2 هەڵبژاردەی میوان.

2–بۆ هەموو چاپێكی پاڵەوانێتییەكە دوو هەڵبژاردەی میوان بانگهێشت دەكرێت بۆ ئەم چاپە میوانداری هەڵبژاردەی قەتەری پاڵەوانی ئاسیاو ژاپۆن كراوە.

3–پێشتر چەند هەڵبژاردەیەكی دەرەوەی كیشوەرەكە وەك میوان بەشداربوون ئەوانیش هەڵبژاردەكانی جامایكاو مەكسیك و كۆستەریكاو ژاپۆن و ئەمریكاو هندۆراس بووە.

4–یەكەم یاری پاڵەوانێتییەكە لە ساڵی 1916 لەنێوان ئۆرەگوای و چیلی بەرێوەچوو، ئۆرەگوای 4-0 توانی یارییەكە بباتەوە، بەوەش ئەو پاڵەوانێتییە لە جامی جیهانی كۆنترە.

5–یەكەم گۆڵ لە مێژووی پاڵەوانێتییەكە لەلایەن یاریزانی ئۆرەگوای خۆسیە باندیین تۆماركرا لەسەر تۆری چیلی لە ساڵی 1916.

6–هەڵبژاردەی ئۆرەگوای زۆرترین جار نازناوی پاڵەوانێتییەكەی بردەوە بە بردنەوەی 15 نازناو.

7–هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خاوەنی زۆرترین بردنەوەیە لە مێژووی پاڵەوانێتییەكە بە بردنەوەی 111 یاری لە 173 یاری.

8–زۆرترین گۆڵ لە یەك پاڵەوانێتی لەرێگەی بیبیتۆی بەرازیلی و ماسیۆی ئەرجەنتینی و ئەمبیرۆسی ئۆرەگوای و زیزینهیۆی بەرازیلی تۆماریان كردووە.

9–ناوبژیوانی ئەرجەنتینی خۆسێیە بارتولومی زۆرترین یارییەكانی پاڵەوانێتییەكەی لە مێژوو بەرێوەبردووە كە 25 یارییە.

10-ئیفاریستو دی ماسیدوی بەرازیلی تاكە یاریزانە زۆرترین گۆڵی لە یەك یاری تۆماركردبێت ئەویش 5 گۆڵە لەسەر تۆری كۆلۆمبیا كاتێك لە ساڵی 1957 بەرازیل توانی 9-0 یارییەكە بباتەوە.

11–لە ساڵی 1975 وە بەشێوەی كۆمەڵە یارییەكان بەرێوەدەچێت و پێشتر هەر بەشێوەی ئەنجامدەدرا.

12-گەورەترین ئەنجام تۆماركرابێت لە پاڵەوانێتییەكە ساڵی 1942 بوو كاتێك ئەرجەنتنین 12-0 لە ئیكوادۆری بردەوە.

13-ساڵی 1993 بۆ یەكەمجار دوو هەڵبژاردە لە دەرەوەی كیشوەرەكە بەشداربوون ئەوانیش هەریەكە لە مەكسیك و ئەمریكا بوون.

14-مەكسیك تاكە هەڵبژاردەیە لە دەرەوەی كیشوەرەكە زۆرترین یاری ئەنجامداوە لە پاڵەوانێتی كۆپا ئەمریكا بە ئەنجامدانی 8 یاری.

15-جونیور مونتینوی كۆلۆمبی بچوكترین یاریزانە لە مێژووی پاڵەوانێتییە بەشداری كردووە كاتێك لە پاڵەوانێتی ساڵی 1999 تەمەنی تەنیا 16 ساڵ و 172 رۆژ بووە.

16- هەڵبژاردەی ئەرجەنتین زۆرترین جار چۆتە یاری كۆتایی كە 7 جارە لەنێوان ساڵانی 1923 بۆ 1937.

17-هەڵبژاردەی هندۆراس خاوەنی كەمترین گۆڵە ئەویش تەنیا 7 گۆڵە.

خاك - پوكمیدیا












زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved