به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل سوودی هه‌یه بۆ گه‌ده، له‌كاتێكدا هه‌ست به‌بێ ئارامی ده‌كه‌یت له‌ناو گه‌ده‌تدا ده‌توانیت سوود له به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل وه‌ربگریت بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده‌ت ئارامبێته‌وه. له‌لایه‌ن زانایانی بواری پزیشكی ده‌ركه‌وتووه كه به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری رشانه‌وه‌ی به‌یانیان، له‌هه‌مانكاتدا ئازاری نه‌شته‌رگه‌ری گه‌ده‌ش كه‌مده‌كاته‌وه. به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل پێكهاتووه له‌و ماددانه‌ی كه دژه ئیلتیهابن، بۆیه زانایانی بواری پزیشكی پێیانوایه كه به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل هاوكاره بۆ له‌ناوبردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها سوودی هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئێسكه نه‌رمه. جگه‌له‌وه‌ش به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل هاوكاره بۆ ئازاری ماسولكه‌كان، له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه بۆ ماوه‌ی 11 رۆژ له‌سه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامده‌بن، ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌هۆی خواردنی به‌هاراتی زه‌نجه‌فیله‌وه 25%ی ئازاری ماسولكه‌كان كه‌مده‌بێته‌وه له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌نها له‌رێگای وه‌رزشكردنه‌وه هه‌وڵی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ماسولكه ده‌ده‌ن. پزیشكان رێنمایی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له‌گه‌ڵ وه‌رزشكردندا به‌رده‌وامبن له خواردنی به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل، چونكه سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی ماسولكه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئه‌ژنۆیاندا به نه‌خۆشی ئێسكه نه‌رمه‌وه ده‌ناڵێنن، ده‌توانن لای پزیشكێك له‌رێگای ده‌رزییه‌وه به‌هاراتی زه‌نجه‌فیل له ئه‌ژنۆیان بده‌ن. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure